ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر جووڵەی بازرگانی هەبووە

ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر جووڵەی بازرگانی هەبووە

پشتیوان كەریم –حاجی ئۆمەران : مەسعوود باتێلی، بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بۆ زاری كرمانجی دەڵێ:" هەر كاڵایەك كە داخیلی هەرێمی كوردستان بێت، دەبێت پێش ئەوەی ئیجرائاتی گومرگی لەگەڵ بكرێت، لە كۆمەڵگە پشكنینی بۆ دەكەین، ئەگەر لە تاقیگە دەرچوو دێتە ناو هەرێمی كوردستان ئەگەر لە تاقیگە دەرنەچێت بە هەر هۆكارێك بێت كواڵێتی باش نەبێت یاخود ئێكسپایەر بێت، دوای ئیجرائات وەرگرتن دەگەڕێنینەوە بۆ وڵاتی سەرچاوە".
باتێلی، دەشڵێت:" جێبەجێ كردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر جووڵەی بازرگانی هەبووە، هەموو هەوڵی ئێمەش ئەوەیە كە بتوانین بە باشترین شێوە رێنماییەكانی تەندروستی جێبەجێ بكەین، هەر بۆ ئەم مەبەستە كۆمەڵێك مەرجی تەندروستیمان داناوە، ئەوەش بۆ ئەوەیە لە وڵاتی ئێران ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی باش بڵاو بۆتەوە
بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، لە كۆتاییدا گووتی:" بەپێی رێنمای وەزارەتی ناوخۆ نزیكەی دوو مانگ دەبێت هیچ هاووڵاتیەك نەدەچێت بۆ ئێران نە لە ئێرانیش داخیلی هەرێمی كوردستان دەبێت".

زۆرترین بینراو