ڤۆزنیاكی لە تۆپە زەردەكە دوور دەكەوێتەوە

ڤۆزنیاكی لە تۆپە زەردەكە دوور دەكەوێتەوە

زاری كرمانجی: كارۆڵین ڤۆزنیاكی كچە تێنسزانی جیهانی لە لاپەڕەی خۆی لە ئینستگرام بڵاویكردەوە, دوای كۆتایی هاتنی پاڵەوانیەتی ئوستڕالیای كراوە بە یەكجاری واز لە یاریكردن دێنێ, كچە تێنسزانە دانیماڕكییەكە لە دایكبووی 11/7/1990 لە 18/7/2005 بۆتە یاریزانی پیشەگەرو ساڵی 2010 بۆ یەكەمجار یەكەمی ریزبەندی كچە پیشەگەرەكانی تێنسی جیهانی گرت, لە تێكڕای پاڵەوانیەتیە ناودارەكان 12 جار پلەی یەكەمی بەدەستهێناوەو جارێكیش لە پاڵەوانیەتی ئەمریكای كراوە ساڵی 2009 پلەی دووەمی بەدەستهێناوە, ڤۆزنیاكی یەكێكە لە كۆچبەرەكانی پۆڵەندی و لە دانیماڕك گیرساوەتەوە, باوكی بیوتەر ڤۆزنیاكی و دایكی ئانا ڤۆزنیاكی كە یەكێك بووە لە یاریزانەكانی هەڵبژاردەی بالەی پۆڵەندا, باوكیشی یاری تۆپی پێی كردووەو لەگەڵ یانەی بۆڵدكڵۆپن گرێ بەستی كردووە, پاتریكی براشی لە یانەی فەزاوە ئای ئێف وەك پیشەگەر یاری كردووە, كارۆلین ڤۆزنیاكی كێشی 58 كیلۆیەو درێژی باڵاكەی 177 سم ە,لە شاری مۆنتی كاڕڵۆی فەڕەنسا نیتەجێیە, لە 15-6-2015 لەگەڵ دێڤد لی ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە, پاڵەوانی ساڵی 2018 رابردووی پاڵەوانیەتی ئوستڕالیای كراوەیەو هۆكاری وازهێنانەكەی بۆ باری تەندرووستی گەڕاندەوە كە تووشی هەوكردنی جوومگەكان بووە.

زۆرترین بینراو