ڤیتامین E لە شێرپەنجەی جگەر دەتپارێزێت

ڤیتامین E لە شێرپەنجەی جگەر دەتپارێزێت

 

پزیشكانی‌ چینی‌ لە لێكۆڵینەوەیەكدا بەو ئەنجامە گەیشن، كە بەكارهێنانی‌ ڤیتامین (E) لە كەم كردنەوەی‌ مەترسی‌ تووشبوون بە شێرپەنجەی‌ جگەردا كاریگەرە.
بە گوێرەی‌ هەواڵێكی‌ سایتی‌ ئیسنا، ئامارەكان نیشانی‌ دەدەن كە شێرپەنجەی‌ جگەر لە ئێستادا سێیەمین شێرپەنجەی‌ كوشندەیە لە جیهاندا‌و پێنجەمین شێرپەنجەی‌ بڵاوە لە نێو پیاوان‌و حەوتەمین شێرپەنجەی‌ بڵاوە لە ناو ژناندا.
پسۆڕانی‌ زانستی‌ پزیشكی‌ زانكۆی‌ شەنگەهای‌ لە چین، لە رێگای‌ ئەنجامدانی‌ لێكۆڵینەوەیەكەوە، پەیوەندی راستەوخۆی‌ ڤیتامین (E)‌و شێرپەنجەی‌ جگەریان ئاشكرا كردووە‌و لەو بارەیەوە ڕایانگەیاند، كە ئەو ماددە خۆراكییانەی‌ هەڵگری‌ ئەو جۆرە ڤیتامینەن، لە كەم كردنەوەی‌ ئەگەری‌ تووشبوون بە شێرپەنجەی‌ جگەر، ڕۆڵێكی‌ زۆر گرنگ‌و كاریگەریان هەیە.

زۆرترین بینراو