ڤیدیۆكه‌ی یاسەمین هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه

ڤیدیۆكه‌ی یاسەمین هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه

ئا/هۆژین شەوکەت

بڵاوبوونەوەی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نهێنیی هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناوداری میسری
یاسه‌مین سه‌بری کە تێیدا ده‌ركه‌وتووه‌ ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌ها له‌ ڕێیه‌كی خێرا لێده‌خوڕێت ‌ هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه و تووشی گەلێک رەخنە بوو‌.
له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، یاسه‌مین سه‌بری وه‌ك ده‌بینرێت ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌ها و جوان له‌ ڕێیه‌كی خێرا لێده‌خوڕێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆكه‌یان تۆمار كردووه‌، بانگی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هیچ وه‌ڵامیان ناداته‌وه‌ و له‌ لێخوڕینی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی میسر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی یاسه‌مین دروست بووه‌، هه‌ندێك پێیان وایه‌ ئه‌م سامانه‌ی وا به‌خێرایی زیادی كردووه‌ و ئێستا‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ هه‌موو پاره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د هاشمی سه‌رمایه‌داری ناوداری میسرییه‌.
یاسەمین سەبری یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی میسر، به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه‌ نازناوی شاجوانی ئینستاگرامی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه‌، ته‌نیا لە بەرانبەر به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ڕامز، داوای دوو ملیۆن دۆلاری كرد، یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ ناوداره‌كانی میسر، به‌ده‌ركه‌وتنه‌ جیاوازه‌كانی كاردانه‌وه‌ی زۆر دروست ده‌كات، ئێستا‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی میسر كردووه‌ به‌ناوی ئه‌حمه‌د هاشم كه‌ كاری ئاسنگه‌ری ده‌كات و كارگه‌ی ئاسنی هاشمی له‌ میسریش هی ئه‌و پیاوه‌یه خۆیەتی.

زۆرترین بینراو