کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابیانی زانکۆی سۆران دیاریکرا

کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابیانی زانکۆی سۆران دیاریکرا

محەمەد ئامۆکەی
زانکۆی سۆران رای دەگەیێنت ئەم ساڵ جیاواز لەساڵانی تر کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاسایی فێرخوازانی پێشدەکەوێت.
د.هەژار رەحیمی، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سۆران، بۆ ماڵپەڕی زاری کرمانجی گووتی" بەپێی سیستەمی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، کە لە ساڵی داهاتووەوە دەکەوێتە کارو پێویستە قوتابی بە باشترین شێوە سوود لە زۆرترین کات وەربگرێ ئەوا پێویستە یەکسەر دوای پشووی هاوین دەوام بکرێتەوە، بۆیە ئەمساڵ کاتی دەستپێکردنەوەی دەوام مانگێک زوتردەبێت.
رەحیمی ئاماژەی بەوەشکرد" 1-9-2019، دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە، بۆیە داوا لە فێرخوازانمان دەکەین، پابەندی کاتی دەستپێکردنەوەی دەوام بن.
راشیگەیاند" ئەگەر لەو ماوەیەدا وانەکان دەست پێ نەكەنەوە رەنگە قوتابییان نەتوانن ئەو ماوە ستانداردەی کە پێویستە بۆ خوێندن بە پێی سیستەمەکەو تایبەتمەندییەکانی بە دەست بهێنێت".

زۆرترین بینراو