
کاتی و شێوازی دابەشکردنی مووچەی راگەیەندرا
حکومەتی هەرێم کوردستا بڕیاری داوە کە ٢٥ ی شوبات دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم راگەیاند" رۆژی ٢٥ ی شوبات دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".
دەربارەی ئەو رێژەیەی لە مووچە خۆران دەبڕێت، ئەو سەرچاوەیە گووتی " تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە رێژەی بڕینەکە ٢١% دادەبێت، هەرچی پلە باڵاکانە ٥٠% یان لێدەبڕدرتێت".
زیاتر روونیكردەوە " ئەوە لە کاتێکدایە ئەگەر هەرێم لەگەڵ بەغدا رێکنەکەوێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر رێکبکەوێت هەرێم بێ لێبڕین مووچە دابەشدەکات".