کاتێک مرۆڤ لە دایک دەبێت مرۆڤێکی باشه‌ یا خراپ

کاتێک مرۆڤ لە دایک دەبێت مرۆڤێکی باشه‌ یا خراپ

ئا: هۆژين شه‌وكه‌ت

کاتێک مرۆڤ لە دایک دەبێت مرۆڤێکی باشه‌ یا خراپ ، فریشتەیە یا شەیتان، سیگمۆند فرۆید دەڵێت، مرۆڤ خاڵییە لە مۆرال کاتێک دێتە ژیان، ئەرستۆ دەڵێت، رەوشت و مۆراڵ، شتێکە مرۆڤ بە درێژایی ژیانی فێری دەبێت، هەروەها ژان ژاک روسۆ و تۆماس هۆبز   دوو نەیارترین بۆچوونیان لەو بارەوە هەیە. هۆبز دەڵێت، مرۆڤ بە خراپی و تووندووتیژی دێتە ژیان، پێویستی بە کۆمەڵگە و یاسا هەیە تا جڵەوی بکات، دواتر روسۆ دەڵێت، مرۆڤ بە پاکی و باشی لە دایک دەبێت، ئەوەی دووچاری خراپە و تووندووتیژی دەکات، ژینگە و کۆمەڵگەیە.

زانکۆی هارڤارد، توێژینەوەیەکی کردووە و تێیدا منداڵانی تەمەن شەش مانگ، بەبێ ئەوەی بزانن چاودێریان دەکرێت، لە ژوورێک دانراون، دەرکەوتووە منداڵەکان لەگەڵ یەک باشن و خۆنەویستانە هاوکاری یەکتر دەکەن، دەکرێت مرۆڤ لەگەڵ لە دایکبوونی، هەڵگری هەندێک سیفەت و کەسایەتی بۆ ماوەیی بێت کە پەیوەندی بە جینەکانیەوە هەیە، بەڵام تا ئێستا ئەمە بە تەواوی نەسەلمێنراوە، تاكه‌ شت كه‌ ئاشكرايه‌ ژینگە، کۆمەڵگە و پەروەردە کاریگەری گەورەیان لەسەر کەسایەتی مرۆڤ هەیە، كه‌ کەسێکی باش بێت یا نا، له‌وانه‌شه‌ مرۆڤ بە هەندێک غەریزەی جیاواز لە دایک ببێت و هۆکارە بۆ ماوەییەکان و سروشتی خۆی  کاریگەری لەسەر کەسایەتیی دابنێن.

زۆرترین بینراو