کارگەی ریسایکلین لە سۆران دروست دەکرێت

کارگەی ریسایکلین لە سۆران دروست دەکرێت

 زاری کرمانجی - سۆران: ماوەی چەندین ساڵە, یەکەی کارگێڕی سۆران رێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی پاککەرەوەدا کردووە بە مەبەستی دامەزراندنی کارگەیەکی ریسایکلین, بەڵام هێشتە کارگەکە وەگەڕ نەخراوە . رۆژانە لە گەڕەک و کۆڵانەکانی هەر چوار قەزای سۆران, چۆمان, مێرگەسۆر, رواندز نزیکەی " 400 " تۆن تۆن کەل و پەل و پاشماوە کۆدەکرێتەوە و لە شوێنێکی تایبەت فڕێ دەدرێت و لەناودەبردرێت, زۆربەی جاریش ئاگر لەم شوێنە دەکەوێتەوە و تۆز و دوکەڵێکی زۆر دروست دەکات و دانیشتوانانی هەردوو قەزای رواندز و سۆران بێزار دەکات . هەژار ماهیر ئێدلی سەرۆکی رێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە لە سۆران گووتی" فڕێدانی زبڵ ، خاشاك و سوتاندنیان بوتە یەكێك لە كێشە هەرە گرنگەكانی جیهان و زۆرێك لە وڵاتان بەدەست ئەم پرسە دەناڵێن ، كاریگەری نەرێنی لە سەر ژیان ، ژینگە ، لایەنی كۆمەڵایەتی ، دەروونی و جگە لە پیسبوونی دیتن كە كار دەكاتە سەر رەفتار و مامەڵە و ژیانی رۆژانەی مرۆڤ كاریگەری نیگەتڤانەشی هەیەلە سەر گەشت و گوزار لە هەر ناوچەیەكدا بێت بۆیە دەبێت مرۆڤ بگەرێت بە دوای ئەو رێگا دروست و ڕەوانەی كە رزگاری دەكات لەم مەترسییە هەمیشەییەی ژینگە ، ئەم پرسە لە زۆرێك لە وڵاتان لە ئێستا بوتە كێشەی هەرە گەورە ، لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و دەڤەری سۆران بە تایبەتی هەستمان بەم مەترسیە كردووە بەردەوام هەوڵمان داووە رێگە چارەی بۆ بدوزینەوە چ لە رێگەی هۆشیاری چ لە رێكەی هەوڵدان لە رێگەی لایەنی پەیوەندار بۆ چارسەر كردنی ئەم كێشەیە ، هەژار ئێدلبی, دووپاتی کردەوە" فڕێدانی زبڵ و خاشاك لە دەڤەری سۆران بووەتە دیاردە بە تایبەت لە دەرووبەری سۆران و چەند رێگایەكی سەرەكی ، كە بەشێك لەو زبڵ و خاشاكە لە لایەن لایەنی پەیوەندار و بە شێكی تری لەلایەن خەڵكەوە فرێدەدرێت کە سەتان تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە بۆ له‌ناوبردنی ژێر گڵ ده‌خرێت، بەڵام زۆرجاریش ئاگر له‌ خۆڵ و خاشاكه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ و بێئەوەی بتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت كە ئەمەش پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی ترە كە توانیویانە دووبارە ئەو مادانە بۆ مادەی خاو بگورن و دووبارە بەكاربهێنرێتەوە ". دەشڵێ" لە رێكخراوی وار بە دواداچوونمان بۆ ئەم پرسە ئەوەمان بۆ دەركەوتوە ،كە ئەو پاشماوانەی كە فرێدەدرێت بە تایبەت لە چەند شوێنێكی سەرەكی لە لایەن لایەنی پەیوەندارەوەیە كە بەشێوەیەكی نا زانستیانە دەسووتێندرێت و بەشێكی تر ژێر گڵ دەكرێت كە ئەمش جورەها زیانی هەیە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ. بۆیە تاكەرێگای چارەسەر كارگەی ریسایكلینە كە ماوەی چەند ساڵه‌ هەوڵی بۆ دەدەین به‌ تایبه‌ت ساڵی 2014 مینی كونفرانسێك ساز كرد به‌ ئه‌ماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ و ئه‌ندام په‌رله‌مانانی كوردستان وتیمی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندار چه‌ندان راو سه‌رنج و پیشنیارمان ئاراسته‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان كرد كه‌ كارگه‌ی ریساسكلین زۆر پێویسته‌ بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران وا خوشبختانە وا خەریكە دەست بە دروست كردنی دەكرێت بەڵام دەبێت پەلەی لێ‌ بكرێت چونكە ساڵانە ئەم دیاردەی سۆران دوبارە دەبیتەوە . لای خۆشیەوە, مەغدید عەریف ئەحمەد قائیمقامی سۆران بە وەکالەت بە زاری کرمانجی راگەیاند" بەپێی گرێبەستێکی کۆمپانیای پاپا گڕووپ لەگەڵ شارەوانی و حکومەت, کارگەیەکی ریسایکلین بە راچاوکردنی شوێنەکە لەلایەن دەستەی ژینگە لە دەشتی دێڵزیان لە سنووری سۆران دروست دەکرێت و ئێشتە کاری تیدا دەکرێت ". زیاتر گووتی" کۆمپانیای جێبەجێ کار سەرقاڵی چاککردنی رێگە و بانەکانی کارگەکەیە و ئاو و ئاوەڕۆی شوێنەکەیە, هەوڵی زۆر دەدرێت لە ماوەیەکی نزیکدا بخرێتە کار . دووپاتی کردەوە " له‌سه‌ر رووبه‌ری 150 دۆنم زه‌وی كارگه‌ی ریسایكلین له‌ سۆران دروستده‌كرێت، هه‌نگاوه‌كان بۆ بونیادنانی گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستیپێكردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش دلخوشكه‌ره‌ و بێجگه‌ له‌ سوودی ئابووری زۆر هه‌لی كار بۆ نزیكه‌ی سەتان کەس ده‌رخسینێت ئه‌مه‌ش به‌ره‌و پیشڤه‌چونێكی تری ژینگه‌یی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ده‌بێت . بە تەواو بوونی کارگەکە پاشماوەکان فڕێ نادرێنە سەر زەوی و دەخرێتە نێو کارگەکە, هەروەها دووبارە سود لەو پاشماوە پلاستیکانە وەردەگیرێت کە بێکەلک بوونە و سەر لەنوێ دروست دەکرێنەوە .

زۆرترین بینراو