کازمی سوپاسی مەسرور بارزانی دەکات

کازمی سوپاسی مەسرور بارزانی دەکات

زاری كرمانجی - لەبارەی کوژرانی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا و دواتر دەستگیرکردنی تاوانبارەکە لە هەولێر لە لایەن دژە تیرۆری کوردستانەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە تویتێکی مستەفا کازمی هاتووە، لەگەڵ هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکان، سەرپەرشتی لێکۆڵینەوە لە تاوانێکی قێزەوەنمان کرد کە بووە هۆی کوژرانی خێزانێکی عێراقی لە لایەنێک تاوانبارێکەوە.

کازمی نووسیویەتی، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دەکەم بۆ هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییە فیدڕاڵییەکان بۆ گەیشتن بە تاوانبارەکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دژە تیرۆری کوردستان پێشتر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، تاوانبار بەگوێرەی یاسا رادەستی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان دەکرێتەوە

 

 

 

زۆرترین بینراو