کوردەکان تەنها تروسکایی ئومێدبەخشن لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا....سلۆڤای ژیژەک"

 

ئەم ووتارەی سلۆڤای ژیژەک کە کەسایەتیەکی مارکسیستی جیهانیە کە ڕۆژنامەی بەناوبانگی بەریتانی (Independent) بڵاوی کردۆتەوە لەگەڵ وینەی شەڕڤانێکی یەپەژە، وەڵامێکە بۆ هەندێک لەو چەپانەی کە ڕەخنەیان دەگرت لە ڕۆژئاڤاو دەسەڵاتی خۆسەری کە پشتیوانی و هاوکاری ئەمریکایان وەردەگرت، هەرچەند لە ڕاستیدا وە خۆشبەختانە زۆربەی زۆری چەپی جیهانی پشتیوانی ڕۆژئاڤاو ئەو پرۆسە دیموکراسیەی کە لەناوجەرگەی ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا دروست بوو، كرد، بەڵام هێشتا هەندێک چەپ و مارکسیستی ئەرسەدۆکسی هەبوون تەنانەت بە بیانوی پەیوەندی ڕۆژئاڤا لەگەڵ ئەمریکا پشتیوانی ڕۆژئاڤایان نەکرد. ڕۆژئاڤا گەر هاوکاری ئەمریکای قبووڵ نەکردایە دەبوو خۆکوژیەک(انتحار) هەڵبژێرێت کە لەگەڵ مەرگی خۆیدا کوشتارگایەک دەخوڵقا لە میژوودا وینەی کەم بێت.

ژیژەک لە ووتارەکەیدا بۆ ڕوونکردنەوە نموونەی هاوشێوەی مەکدۆنیاو کێشەکانی بەلقان دەهێنێتەوە. هەرچەندە ووتارەکە لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا نوسراوە بەڵام هێشتا گرنگی زۆری هەیە بەتایبەتی لەوبارەیەوە کە بۆچی دەبێت پشتیوانی ڕۆژئاڤا بکەین، وە بۆ ئەوانەی کە بەردەوام دەڵێن ڕۆژئاڤا بۆ پشتی بە ئەمریکا بەست.
تەوای ووتارەکەم لە ئینگلیزیەوە وەرگێڕاوە، دەتوانن لێرەدا بیخوێننەوە👇
١٠٠ ساڵ پێش ئێستا، (کارل مای کتێبێکی نووسی کە زۆرترین فرۆشی هەبوو، گوزەری بەناو کوردستاندا کردبوو لەسەر بنەمای گەشت و ئەزموونەکانی پاڵەوانی ئەڵمانی کارا بێن نەمسی. ئەم کتێبە کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو کوردستانی لە ناوجەرگەی ئەوروپا دامەزراندبوو کە جێگای جەنگ و تایفەگەری و وەحشیەت، و باوەڕێیەکی بێتاوان و هەستکردن بە کەرامەت، لەگەڵ خیانەت و خۆشباوەڕی و جەنگی بێڕەحمانەی بەردەوام، کە ئەمە تەقریبەن وینەیەکی تری کاریکاتێری بەربەریەتی شارستانیەتی ئەوروپا بوو.
ئەگەر سەیری کوردەکانی ئەمڕۆ بکەین، ناتوانین سەرپرایز نەبین بەو ناکۆکیانەی ئەو ڕەواڵەتە ڕۆتینیانەی ناو تورکیا، کە خۆم زۆر باش شارەزام لێیان، تێبینیم دەکرد کە کوردەکان کە کەمینە بوون، ئەوان ئەو بەشە پێشکەوتوتر و عەلمانی ترەی کۆمەڵگا بوون کە (مەودایەک-سپەیسێک) یان هەبوو لەبەرامبەر هەموو جۆرە دینەکاندا، لەگەڵ ئەو دەرکەوتنە پێشکەوتویەی ژنان و فیمینزمدا. با تەنها باسی ئەو ئەزموونەی خۆمتان بۆ بکەم لە ئەستەنبوڵ: ئەو چێشتخانانەی کە خاوەنەکانیان کورد بوون هیچ جۆرە بارەڕو خورافیاتێکی دینیان هەڵنەگرتبوو...)
ئەو بلیمەتە، دامەزراوەی خۆیی ترەمپ، ڕەوایی دا بە خیانەتەکەی ئەم دواییەی لە کوردەکان و بەکردار مافی دا بە هێرشی تورکیا بۆسەر کانتۆنەکانی کوردەکان لە باکوری سوریا بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە "کوردەکان فریشتە نین". بەدڵنیایەوە، چونکە بەلای ئەوەوە تەنها فریشتە لەو ناوچەیەدا تەنها ئیسرائیلە بەتایبەتی( وێست بانک-الچفە الغربیە) وە هەروەها سعودیە بەتایبەتی لە (یەمەن). هەرچەندە لە زۆر ڕوەوە، کوردەکان تەنها فریشتەن لەو بەشەی جیهاندا.
ئەم چارەنووسەی کوردەکان وایان لیدەکات ببنە نمونەی قوربانی یاری داگیرکاری جیۆپۆڵەتیک کە بەدرێژایی سنوورەکانی لەگەڵ هەر چوار ووڵاتی عێراق، و ئێران، و تورکیاو، سوریادا بڵاو بۆتەوە، دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی بە زیادەوە مافی خۆیان بوو وەریگرن، بەڵام کەس بۆی گرنگ نەبوو و ئەوان تەواوی باجەکەیان دا.
ئایا هێشتا لەبیرمانە کیمیابارانەکەی ڕژێمی سەدام بۆسەر کوردەکان لە باکوری عێراق، لە کۆتایی هەشتاکاندا؟ لەم ساڵانەی دوایشدا تورکیا یاریەکی سەربازی پلان بۆداڕێژراوی باشی دەکرد، لە ڕووکەشدا شەڕی داعشی دەکرد، بەلام کوردەکانی دەکردە ئامانجی بۆردومانەکانی، کە ئەوان بە ڕاستی شەڕی داعشیان دەکرد.
لەم ساڵانەی دواییدا، کوردەکان فرسەتی تاقیکردنەوەی تواناو دەسەڵاتی خۆجێی کۆمەڵگای خۆیان لەبارودۆخی ئەزموونیکی نموونەییدا کرد، لەو ساتەوە کە بواریان وەرگرت کە هەناسەیەک بە ئازادی وەرگرن دور لە کێشەو ئاڵۆزیەکانی ووڵاتانی دەوروبەریان، جیهانیان سەرسام کرد.
دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام، هەرێمی کوردەکان لە باکوری عێراق گۆڕرا بە ئاسایشترین جێگە لە عێراقدا، بە دامەزراوەی بەرێوەبردنی باش و تەنانەت گەشتی ئاسمانی ڕێک و پێک بۆ ئەوروپا. لە باکوری سوریا، کانتۆنەکانی کوردەکان لە ڕۆژئاڤا نموونەیەکی ناوازەبوون لەناو گێژاوی جیۆپۆلەتکی ئەمڕۆدا.
کوردەکان هەر کە بوارێکیان پێدرا بۆ پشوودان لە دەست هەڕەشەی بەردەوام و هەمیشەیی درواسێکانیان، هەر بەخێرایی دەستیان کرد بە دامەزراندنی کۆمەڵگایەک کە مرۆڤ نەی دەتوانی وەسفی یۆتۆپیایەکی ئاوا لە سەر ئەرزی واقع بکات کە بەو شێوەیە بەباشی کار بکات.

 

بەهۆی گرنگی پیشەییەکەمەوەو سەرنجم لەسەر کۆمەڵگای ڕۆشنبیری و پێشکەوتوی ڕۆژئاڤا، چەندین جار بانگهێشتیان دەکردم بۆ ووتنەوەی وانە، بەڵام ئەو پلانانە بە شێوەیەکی دڕندانە تێکچوون بەهۆی دەست تێوەردانە سەربازیەکانەوە.
بەڵام ئەوەی نیگەرانی دەکردم بەتایبەتی، کاردانەوەی هەندێک لە هاوڕێ چەپەکانم بوو ئەوانەی نیگەرانبوون بەو واقعەی کە کوردەکان ڕویانکردوەتە پشت بەستن بە یارمەتی و پارێزبەندی سەربازیان لەلایەن ئەمریکاوە.
بەڵام،ئەوان دەبوایە چیان بکردایە؟ کە کەوتبوونە نیوان جەنگی تورکیاو جەنگی ناوخۆیی سوریاو، هەروەها ئاڵۆزی نێوان عێراق و ئێرانەوە؟ هیچ هەڵبژاردەیەکی تریان هەبوو؟ دەبوو خۆیان بکەنە قوربانی نێو کوشتاری شەڕی دژی ئیمپریالیزمەوە؟
ئەو جیاوازی ڕەخنەگرانەیەی ئەو چەپانە هیچ کەمتر قیزەون نەبوون لە هەمان ئەو ڕەخنە گاڵتە ئامیزانەی بەرامبەر مەکدۆنیا، دوو مانگ لەمەوبەرکە ووتووێژەکان لەبارەی ئەوەوە بوو چۆن کێشەکان چارەسەر بکەین لەبارەی ناوی مەکدۆنیاوە.
چارەسەری پێشنیار کراو ئەوەبوو ناوەکە بگۆڕن بە ( مەکدۆنیای باکور)، بەڵام ئەمە دەبوە هۆی هێرش کردنە سەریان لەلایەن هەردوو ووڵاتەوە، ئۆپۆسزیۆنی مەکدۆنی پێداگریان دەکرد لەسەر ئەوەی کە ناوی (مەکدۆنیا) ناوێکی یۆنانی کۆنە. ئۆپۆسزیۆن هەستیان بە ناڕەحەتی و شەرمەزاری دەکرد لەبەرئەوەی ملیان دابوو بە (هەرێمی باکوری) مەکدۆنیا ، لەبەر ئەوەی پییان وابوو ئەوان ئەو ڕەسەنانەن کە ناوی مەکدۆنیاین هەڵگرتوە.
ئەم چارەسەرە پیشکەش کرا، کە هێشتا تەواو نەببوو، کە هەوڵێک بوو بۆ کۆتایی هێنان بەو ناکۆکیە بێمانا دورودرێژە، لەگەڵ چارەسەرێکی ناوەندگیر، بەڵام کەوتە ناو ناکۆکیەکی ترەوە، کە کێشمەکێش بوو لە نیوان زلهێزەکان( ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا لەلایەک و ڕووسیاش لەلایەکی تر). ووڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵیاندا کە فشار بخەنەسەر هەردووڵا تا بگەن بە ڕێککەوتن تا مەکدۆنیا بەخێرایی پەیوەست ببێت بە یەکێتی ئەوروپاوەو هەروەها بە ناتۆوە. بەڵام ڕێک بەهەمان هۆ ڕوسیا بەمە ڕازی نەبوو بەهۆی ترسی لەدەستدانی نفوزی لە بەلقان. ڕوسیا بەرەنگاری کردوو پشتیوانی هێزی کۆنسیرڤەتڤی نەتەوەیی لە هەردوو وولات کرد.
ئێستا کام لا دەبیت هەڵبژیردرێن؟ پێم وایە دەبیت لایەنیک بگرین کە چارەسەرێکی ناوەندگیر بێت، بە هۆکاریکی زۆر سادە کە چارەسەری واقعی کێشەکەیە، ڕووسیا ئەمەی ڕەت کردەوە بەهۆی بەرژەوەندی جیۆسیاسی خۆیەوە و بەبی پێشنیارکردنی چارەسەرێکی تر. لەبەر ئەوە پشتیوانی ڕووسیا لیرەدا مانای قوربانی دانە بە چارەسەری گونجاو بۆ کێشەی تایبەتی یۆنان و مەکدۆنیا بەخاتری بەرژەوەندی جیۆسیاسی نێودەوڵەتی. ئێستا فەرەنسا دەنگی داوە لە دژی چارەسەری خێرا بۆ پەیوەست بوونی باکوری مەکدۆنیا بە یەکێتی ئەوروپاوە، بەلام بەرپرسیارەتی هاڵدەگریت لە کارەساتێکی چاوەڕوان نەکراو لەو بەشەی بەلقاندا؟ "ئایا کوردەکان هەمان لێدان چاوەڕێدەکەن لە چەپە دژی ئیمپریالیەکان؟
بۆیە ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە بە تەواوەتی پشتیوانی بەرخۆدانی کوردەکان بکەین لە هێرشی داگیرکاری تورکەکان و بە توندی ئیدانەی ئەو یاریە پۆخەڵانە بکەین کە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا لەگەڵیان دەیکەن. لەکاتێکدا کە وولاتانی دەوروبەریان خەریکە نقوم دەبن لە بەربەریەتێکی نویدا، لەکاتێکدا کوردەکان تەنها تروسکایی ئومیدن. ئەم جەنگە تەنها لەبارەی کوردەکانەوە نیە لە روبەروبوونەوەی ئەم کێشمەکێشەدا، بەڵکو لەبارەی خۆشمانەوەیە، ئەمە لەبارەی جۆری یاسای نوێی جیهانەوەیە کە دێت.
ئەگەر پشت لە کوردەکان بکەین، ئەوا دەستورێکی نوی دێت کە جێگای بەبەهاترین کەلەپوری ئەوروپی تیا نابیتەوە بۆ ڕزگاری. ئەگەر ئەوروپا چاوی خافڵ کات لە کوردەکان، ئەوا خیانەت لە خۆی دەکات. ئەو ئەوروپایەی کە خیانەت لە کوردەکان دەکات، دەبێت بە ئەوروپای واقعیمان.
تێبینی: هەرکەس ئازادە ئەم پۆستە بڵاو بکاتەوە لە سۆشیال میدیا،
بەڵام هەر رۆژنامەو میدیایەکی تر دەیەوێت بڵاوی بکاتەوە با ئاگادارم بکات پێش بڵاو کردنەوەی.

وەرگێرانی:کەژاڵ حەمەڕەشید

زۆرترین بینراو