کوشتارگەی نوێی سۆران کرایەوە

کوشتارگەی نوێی سۆران کرایەوە

زاری كرمانجی-سۆران:
  بەئامادەبوونی ھەڵگۆرد شێخ نه‌جیب قائیمقامی قەزای سۆران بەیاوەری قائمقامی چۆمان و تەواوی بەرێوەبەری ناحیەکانی سنوری قەزای سۆران و چۆمان و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرانی حکومی و ئەمنی، کوشتارگەی سۆران کرایەوە".
 پرۆژەی نوێی کوشتارگەی سۆران، بەشێوەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانە بونیات نراوە کرایەوەو لەلایەن دکتۆر سەیدەوان عومه‌ر بەرێوەبەری ڤێتێرنەری سۆران شیکردنەوەی بەشەکان خرایەروو، ئەم پرۆژەیە بەشێوەیەکی کەرتی تایبەت جێبەجێ کراوەو تەواوی ئەو بەشانەی پێویستن بۆ پیشەوەران دابین کراوە.
جێی باسە لە قەزای سۆران لەساڵی ٢٠٠٠ کوشتارگەیەک دروست کرابوو کە بۆ ئەوکات خواستی پیشەوەرانی گۆشت فرۆشەکانی پڕدەکردەوە، بەڵام دوای زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی قەزای سۆران گرنگی بەو خزمەتگوزاریە دراو پڕۆژەی کوشتارگەی نوێی سۆران بۆ خواستی هاووڵاتییان بنیات نرا.
لای خۆشیەوە قائمقامی سۆران دووپاتی کردەوە پێویستە زیاتر رەچاوی تەندروستی بکرێت و کارگوزاریەکی زێدەتر بخرێتە گەڕ بۆ پاک و خاوێنی و تەندروسی باش.
راگەیاندنی لیژنەی ئابووری سۆران

زۆرترین بینراو