کوشتنی ژنان بە بیانووی ناموس پەرستی

رۆزا حەمە سالح

تاوانی کوشتنی ژنان بە بیانووی ناموس پەرستی بە قیزەوەنترین جۆری تاوان ھەژمار دەکرێت لە جیھاندا، هۆکاری یٔەم جۆرە تاوانە لە یٔەنجامی یٔەو کەمو کوریانەیە کە لە ناو سەنتەری ھێزی کۆمەڵگا و ڕادەی ڕۆشنبیری تاكەکانییەوە سەرچاوە دەگرێ یٔەمەش بە زۆری لە ناو کۆمەڵگا تەقلیدی و دواکەتوەکاندا دەبینرێت کە ژن تیادا بە پلە دوو ھەژمار دەکرێت.
کوشتنی ژنان بەم چەشنە تەنھا تاوانێک نییە دژی ژنێک بەڵکو تاوانە دژی تەواوی مرۆڤایەتی بە گشتی و نەوەی داھاتووش بە تایبەتی، بە وەی فشاری دەروونی و ترس و دڵەڕاوکێ لە سەر خێزان بە جێدەھێڵێت، وەک پایەیەکی کۆنکریتی دژی پێشکەوتن و گەشەسەندی کۆمەڵگاش دەوەستێت.
کوشتنی ژنان لە سەر یٔەو سەرپێچیانەی کە لە ناو کۆمەڵگادا لێی قەدەغەکراوە، بە یەکێک لە شێوازەکانی جیاوازی و یٔەتک کردنی مافی مرۆڤ دژی ژن دادەنرێت، یٔەم گرفتە لە تەواوی جیھاندا بوونی ھەیە بە تایبەتی لە لە ناو کۆمەڵگاکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاترە، کۆمەڵگا عەرەبییەکان و کۆمەڵگای کوردیش بێبەش نییە لەم دیاردەیە، کە دەرھاویشتەی گرفتە کۆمەڵایەتی و دەروونی و ژینگەیی و یٔاینی و یٔابوری و پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییە.
لە تەواوی وڵاتانی دنیادا و تەنانەت لە ناو کۆمەڵگا
یٔەوروپیەکانیشدا دیاردەی توند و تیژی وکوشتنی ژنان ھەتا یٔێستا بنبڕنەکراوە، بە تایبەتی لە وڵاتی فەرنسا ڕێژەی کوشتنی ژنان زۆرترە بە بەراورد بە وڵاتانی تری یٔەوروپا، بۆ نموونە لە وڵاتی فەرنسا کە ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٦٦ ملیۆنە، لە ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە ١٣٠ ژن کوژراوە، بوونی یٔەم ڕێژە زۆرە لە کوشتنی ژنان وای کرد کە حکومەتی فەرەنسا ھەوڵ بۆ چارەسەر و کەم کردنەوەی یٔەم دیاردەیە بدات، بەوەی کە بازنی یٔەلەکترۆنی لە دەست یٔەو پیاوە توندڕەوانە بکرێت کاتێک دەبنە مایەی ھەڕەشە بۆ سەر ژنان و دابین کردنی پاسەوانی تایبەت بۆ یٔەو ژنانەی کە ھەڕەشەیان لەسەرە، لە کاتێکدا بیرۆکەی بازنی یٔەلەکترۆنی لە دوای ساڵی ٢٠١٠ وە لە ھەر یەک لە وڵاتانی سویسرا و یٔسپانیا بە ڕێژەیەکی باش سەرکەوتنی بە دەست ھێنا وتوانی یٔەو ژنانە بپارێزێت کە ڕوبەڕوی توند و تیژی و ھەڕەشە و کوشتن دەبنەوە
کاتێک باس لە کوشتنی ژنان دەکەین، دەبێت دەست بەرین بۆ یٔەو ھۆکار و گرفتانەی کە بونەتە ھۆی تەشەنە و زۆر بوونی یٔەم دیاردیە، لەوانە:
١/ کەم تەرخەمی یاسا و لێپرسینەوە نەکردن لەو پیاوانەی کە دەستیان لە کوشتنی ژناندا ھەیە و پێش یٔەنجام دانی تاوانەکە ھەڕەشەیان لێدەکەن، زۆر جار ژنانیش ھانا بۆ دادگا دەبەن ، بەڵام تاوانبار سزا نادرێت و دواتریش زۆر بە یٔاسانی و بە بێ چارەسەرێکی یاسایی گونجاو و تەندروست دەرباز دەبێت، کاتێک لێپرسینەوە نەبێت لە تاوانبار یٔەوا یٔاسانتر تاوانەکە یٔەنجام یٔەدات.
زۆر جاریش لە دوای یٔەوەی تاوانبار تاوانەکەی دەکات و ڕاپێچی دادگاش دەکرێت، کەس و کاری ژنەکە ھیچ دەعوایەک لە سەر تاوانبار تۆمار ناکەن بە بیانووی یٔەوەی کە کچەکەیان لە شەرەف و ناموس لایداوە و دەبێت بکوژرێت بۆ یٔەوەی شەرف و ناموس بۆ خانەوادەکەنیان بگەرێتەوە، یٔەمەش ھۆکارێکی ترە بۆ یٔەوەی سزایەکی کەم بە سەر تاوانباردا بسەپێنرێت، زۆر جار تاوانبارە دەستڕۆشتوەکانیش لە لایەن حزبێکی باڵادەستەوە دەرباز دەکرێن بەبێ هیچ لێپیچینەوەیەک .
٢/ شارەزا نەبوونی تەواو لە یٔاینی یٔیسلام و ھاندانی پیاوان لە لایەن ھەندێک لە مەلاو و مامۆستایان، یٔەگەر لە ڕووی یٔاینی یٔیسلامیشەوە سزا لە سەر شەرەفی ژن دابنرێت، یٔەوا دەبێت چوار شایەت حاڵ ھەبێت بۆ یٔەوەی بە سەریدا بچەسپێت، پێم وایە یٔەگەر بەو پێیەش بێت یٔەوا ھیچ ژنێک ڕوبەڕوی کوشتن نابێتەوە.
٣/ نەبوونی ڕۆشنبیری تەواو لە ناو کۆمەڵگادا بە گشتی و خودی ژنانیش بە تایبەتی، یٔەمەش وادەکات کە ژنان زۆر بەیٔاسانی بێدەنگی ھەڵبژێرن و پێش وەخت ھەوڵی دەرباز بوون نەدەن و خۆیان ملکەچی مەرگ دەکەن بەمەبەستی یٔابروو نەچوونی خێزانەکانییان.
٤/ ڕێکخراوەکانی ژنان بە گشتی لە بەرژەوەندی ژن کار ناکەن، یان یٔەتوانیین بڵێن ھێز و دەسەڵاتێکی یاسایی و سەربەخۆ ودروست لە پشت ڕێکخراوەکانەوە نیین، کاتێکیش ژنێک توشی ھەرەشە و مەرگ دەبێتەوە و ھانا بۆ یٔەم شوێنانە دەبات کە مافی بپارێزێت و داڵدەی بدات، مەخابن ھەر زوو بێھیوا دەکرێت و لە دوای ماوەیەکی کەم ڕادەستی کەس و کاری دەکرێتەوە.
یٔەوەی کەماوەتەوە بیڵێم
دەبێت ژنان و چالاکوانانی بواری ژنان سەرەتا بەشەڕ بێن لەگەڵ یٔەو یاسایانەی کە لە بەرژەوەندی ژناندا نیین، تاکە رێگایەک کە لە بەردەستە بۆ ڕزگارکردنی ژنان لەو کۆمەڵگادا فشار خستنە سەر دەسەڵاتە بەمەبەستی گۆڕینی یاسا نایەکسانەکان کە بەربەستە لە بەردەم هەموو گۆڕانکاری و پێشوەچونەکانی ژناندا.هەرچەندیش ڕودانی یٔەوەش هەروا یٔاسان نیە وە بەتایبەت لەم دۆخەشدا کە حکومەتێکی دامەزراوی لەیٔارادا نیەو ژنانیش پەرش و بڵاوو بێ ڕۆڵ و بێکاریگەریش کراون.

زۆرترین بینراو