
کۆتایی مانگی سێ ڤاکسینی کۆرۆنا لهههرێمی كوردستان بەردەست دەبێت
زاری كرمانجی - گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتیدەکەنەوە کە لە کۆتاییەکانی مانگی سێ ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بەردەست دەبێت.
د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان بهدهنگی ئهمریكای راگهیاند: تا ئەم ساتەی بەتەواوەتی کات و رۆژی هاتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بۆ عێراق دیاری نەکراوە، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتیدەکەنەوە کە لە کۆتاییەکانی مانگی سێ ڤاکسینەکە بەردەست دەبێت.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات:حکومەتی عێراقی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بۆ دابینکردنی ڤاکسین هەیە ، بەپێی گرێبەستەکە نزیکەی شانزە ملیۆن پێکوتە بەشی عێراقە، لەقۆناغی یەکەم ملیۆنێک و (500) هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە عێراق، لەو ڕێژەیەش بەدڵنیایی پشکی هەرێمی کوردستانی تێدایە و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش ئاگاداری ئەو بابەتەیە کە پشکی هەرێم لەو ڤکسینەدا پارێزراو دەبێت.
لەبارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتادا ژەمە ڤاکسینەکەیان لە هەرێمی کوردستان پێدەدرێت، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە چاوپێکەوتنەکەیدا كه به دەنگی ئەمەریکای رایگەیاندوە، ئەو ئەولەویاتانە ستانداردی جیهانین، کەدابهشكراون بۆ سێ گروپ، گروپی مهترسیدار یهكهم گروپ دەبن کە بە لەشکری سپی ناودەبرێن وبەشێوەی راستەوخۆ بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ توشبوانی کۆرۆنا کە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستین، گروپی دوەمیش هێزە ئەمنیەکان و گروپی سێیەمیش بەساڵاچوانن.