کەم و کوریەکانی پردی کاولۆکان چاککران

کەم و کوریەکانی پردی کاولۆکان چاککران

زاری كرمانجی-رواندز:
بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەوپاراستنی رێگاوبانی ھەولێر، هەڵسابەچاککردنەوەی پردی ئاسنی کاولۆکان لەسەر رێگای سەرەکی سۆران، رواندز.
بەڕێوەبەرایەتی رێگاو بانی هەولێر ئاماژە بۆئەوەدەکات ، پاش ئەوەی تێبینی کرا کە پردەکە لەبارێکی نائاسایی دایە، لەبەر ئەوە تیمێک لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان بەپەلە کاری رێکخستنەوەوتوندکردنەوەی بورغیەکان و فەرشی پردەکەی تیدا ئەنجام درا.
راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای رواندزیش گووتی: دەست کرا بە چاککردنەوەی پردی کاولۆکان، لە رێگای نێوان (رواندز-سۆران) لە ئێستادا ئەو ئاریشانە چارەسەر دەکرێت کەوا بوونەتە مایەی مەترسی لەسەر پردەکە، بەڵام لە داهاتوودا هەموو ئەو کێشە و گرفتە تەکنیکیانەی، ئەو پردە هەیەتی چارەسەر دەکرێت.

زۆرترین بینراو