گرانترین گرێبەستی یاریزانانی تۆپی پێ

گرانترین گرێبەستی یاریزانانی تۆپی پێ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لەگەڵ ئەوەی یارییەكانی ئەم وەرزە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا وەستاون و بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دوا دەكەوێت، بەڵام دوای تەواوبوونی خولەكانی ئەم وەرزەی خولی ناوخۆی وڵاتانی ئەوروپا گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەست پێدەكات و ئەگەری زۆرە گۆڕانكاری گەورە رووبدات.
بۆ رێگری كردن لە رۆیشتنی یاریزانان، بەشێك لە یانەكان بەندێك لەسەر گرێبەستی یاریزانەكانیان دادەنێن، بۆ ئەوەی یانەكانی دیكە نەتوانن بە ئاسانی ئەو یاریزانە بەدەستبهێنن، لەگەڵ ئەوەی مێسی بە مەرج دواین گرێبەستی نوێكردۆتەوەو یەكێك لە خاڵەكان ئەوەیە كە ئەو یاریزانە هەركات ویستی جێهێشتنی یانەكەی هەبوو، دەتوانێ بێ بەرامبەر بڕوات، بەڵام بەرشەلۆنە بەهای 700 ملیۆن یۆرۆی لەسەر ئەو یاریزانە داناوە.
ریزبەندی پێنج گرانترین هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانان بەمشێوەیەیە
1- كەریم بەنزیما ( 1 ملیۆن یۆرۆ )
2- لیۆنێل میسی ( 700 ملیۆن یۆرۆ )
3- ئیسكۆ ( 700 ملیۆن یۆرۆ )
4- ئەسێنسیۆ ( 700 ملیۆن یۆرۆ )
5- مۆدریچ ( 500 ملیۆن یۆرۆ )

زۆرترین بینراو