گران بوونی نرخی زێڕ بۆتە بارگرانی بۆ گەنجان

گران بوونی نرخی زێڕ بۆتە بارگرانی بۆ گەنجان

رۆژ قیاس_زاری كرمانجی: 
ماوەیەكە نرخی زێر لە بەرز بوونەوە دایە، كە چەندین ساڵە بەو ئاستە بەرز نابۆتەوە، ئەمەش وای كردووە، ببێتە بار گرانی بۆ ئەو كوڕو كچانەی دەیانەوێ هاوسەرگیری بكەن، چەندین كەس چاوەڕێن نرخی زێر دابەزێت بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی بچنە نێو قەفەسی زێرین.
رەشید، زێڕینگرێكی سۆرانە و لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی ئەو گەنجانەیە كە خەریكی پرۆسەی هاوسەرگیرین، بەم شێوەیە بۆ زاری كرمانجی دووا" ئەم بەرز بوونەوەی نرخی زێر، كاریگەریەكی زۆری لەسەر پێكهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری كردووە، جاری وا هەیە لەبەر نەبوونی نەتوانن ئاهەنگی هاوسەرگیری بكەن، و ناچارن دوا بخەن، هەیە چەندین مانگە چاوەڕێیە ئەو توانایەی نییە، ئەو رێژە زێرە بكڕێت كە لەگەڵ ماڵی بوك رێكەوتبوون، هەیە تەنها حەلقەیەیەكی كڕیوەو و هاوسەرەكەی بەوە رازی كردووە كە دوای دابەزینی زێر شتی زیاتری بۆی بكڕێت،  ئەو خانەوادانەی پێشتر ٧٠،٨٠ مسقاڵیان دەكرد، ئێستا ٥٠ مسقاڵ دەكڕن، ئەوانەی ٣٠ مسقاڵیان دەكڕی ئێستا زۆر زۆر گەر ١٥ بكڕن، یەكێك لە نموونەكان، دوای ختوبە كە زێر بەرز بۆوە هەموو زێرەكانی فرۆشتوونە، بۆ ئەوەی بۆ ئاهەنگی گواستنەوە دوبارە بیكڕێتەوە، لەو نێوەندەدا زێر بەو رێژەیە گران بووە، كە زیاتر لە ٨ مانگە چاوەڕێیە دابەزیت بۆ ئەوەی ئاهەنگەكەی بكات، بەڵام تا ئیستاش چاوەڕێیە چونكە زێر هەر لە بەرز بوونەوە دایە".
پەریخان ستونی، تویژەری كۆمەڵایەتیە و خەریكی ئامادەكاریەكانییە بۆ پێكهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری، لەبارەی گران بوونی زیر و وەك كاریگەریەكی گەورە لەسەر پرۆسەكە گووتی" بێگومان هاوسەرگیری قۆناغێكی گرنگی ژیانی هەموو گەنجێكە. لە كاتی دروست بوونی ئەم پروسەیەدا گەلێك ئاستەنگ و بەربەست بۆ گەنجان دروست دەبن، لەم چەند سالەدا بەهوی شەری داعش و بەتایبەتی لەم بارودوخەی ئێستا كە قەیرانەو باری ئابووری گەنجان باش نیە، لەگەل خراپ بوونی باری دارایی گەنجان نرخی ئالتوون روژ بە روژ لە بەرزبونەوەدایە. و زۆربەی گەنجەكان توانای كرینی ئەو برە زۆرەیان نیە كە كچان داوای دەكەن. و هوكارێكی تر لە دواكەوتنی هاوسەرگیری بریتیە لە دابونەریت كە مەسروفێكی بێ كەلك و زیادە بە مالی زاوا دەكەن بە تایبەت لەم بارودۆخە سەختەدا، دەبێ كچان هاوكاری كوران بن، تاكو ئەو پرۆسەیە بە سەركەوتویی بەرێوە بچێت. بێگومان ئالتوون هیچ كاتێك پێوەر نیە بۆ ژیانێكی سەركەوتوو، ئەوەی گرنگ بێت تێگەیشتنە لە یەكتر".

زۆرترین بینراو