گرفتی بارزۆری كارەبای رواندز چارەسەر كرا

گرفتی بارزۆری كارەبای رواندز چارەسەر كرا

زاری كرمانجی-رواندز:
دوای كۆبونەوەی قائیمقامی رواندز لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەبای قەزاكە دەستكرا بە تەرخانكردنی گوژمەیەك بۆ چارەسەری كارەبای دوو گەرەكی رواندز و كێشەو گرفتەكانی دەورو بەری و گشت خزمەتگوزاریەكانی ئەو قەزایە.
بۆ ئەم مەبەستە بەسەرپەرشتیی قائیمقامی قەزای ڕواندز و بەیاوەری بەڕێوەبەری كارەبای ڕواندز دەستكرا بەچارسەری بارزۆری هەردوو گەڕەكی ئازادی و نەورۆز، لەقەزای رواندز .
-ئەو گوژمەی كەوا بۆ گەڕەكی ئازادی تەرخانكراوە، بڕەكەی بریتییە لە (۲٦٤٥۱۲٥۰) بیست و شەش ملیۆن و چوار سەدو پەنجاو یەك هەزار و دووسەدو پەنجا.
- هەروەها ئەو گوژمەی بۆ گەڕەكی نەورۆز تەرخانكراوە بڕەكەی بریتییە لە (۱۰۸۰۸۰۰۰) دە ملیۆن و هەشت سەدو هەشت هەزار دینار.

قائیمقامی رواندز جەختیشی لەوەكردەوە، بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی ناو شار و دەرەوەی شار، وەكو (دۆڵی ئاكۆیان و دۆڵ مەنجەل و ناحیەی وەرتێ و دۆڵی خانەقا) لەڕووی خزمەتگوزاریی وەكو ئاو و كارەبا و نۆژەنكردنەوەی ڕێگاو بان و كۆڵانەكان و شەقامەكان. بەڵام بەهۆی ئەو باردۆخە ناهەموارەی ئێستای كوردستان، وەكو ڤایرۆسی كۆڕۆنا و قەیرانی دارایی وای كردووە بارودۆخی ئابوری حكومەت بەرەو لاوازی بچێت, ئومێد دەكەین لە ماوەیەكی نزیكدا كۆتایی بەهەموو قەیرانەكان بێت دووبارە خۆشی و بگەڕێتەوە ناومان، دڵنیاتان دەكەمەوە، لە خزمەتكردن بەردوام دەبین و ناوەستین.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای رواندز

زۆرترین بینراو