گرفتە باوەكانی سەردەم "كەم خەوی"

ئازاد محەممەد بەرگركەیی
گومان لەوەدانیە كە نوستن بەبڕێكی پێویست و شێوازێكی تەندروست كاریگەری زۆر باش لەسەر مرۆڤ دائەنێ،بەڵام بەداخەوە لەم ڕۆژگاری مۆدێڕنەو چاخی عەولەمەو تەكنەلۆجیاو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا كەم خەوی و درەنگ نوستنی شەوان بوەتە گرفتێكی گەورە،خوای گەورە كەمرۆڤی ئافراندوە بەرنامەو كەتەلۆكی ژیانیشی بۆ داناوەو ناردوە تاكو بەپێی ئەم كەتەلۆكە كار بكەین وبجولێینەوە لەچەندین شوێنی قورئان ئاماژە بەوە دراوە كەشەو بۆخەوو پشوەو ڕۆژیش بۆ بێداری وجولەو پەیداكردنی بژێوی ژیانە،بەڵام جێی داخ وئەسەفە ئیمڕۆ ڕێك پێچەوانەكەی ئەجولێینەوە بەتایبەتیش لەنێو چینی گەنجاندا،هەمووشمان كەم تازۆر هەست بەو مەترسیە ئەكەین كە لەدەرئەنجامی ئەم كەم خەوی ونەنوستنی شەوانە لەكاتی خۆی توشمان هاتوە، ئەوانەی كاتائێستاش لەسەر دەستوری كۆنی باوباپیرانن وسونەتی مامەڵەئەكەن،زۆر تەندروستترو دەرون مێشك ئارامترن لەوانەی كە نانون یاخود بڕی پێویست ناخەون،لەپەیامی پیرۆزی ئیسلامدا زۆر جەخت لەوە كراوەتەوە كە بەتەواوی حەقی لاشەمان بدەین و لەزەڕو زیانەكان بیپارێزین دەی بێ گومان پشونەدان بەلاشەو كەم خەوی زوڵم كردن وپێشیلكردنی مافی جەستەمانە، ئێمە دێین خۆمان لەهەموو ئەو بەشاڕات وسودانەی كە لەسەر بەیانیان هەیە ئەبورین شەو تا درانگانێك بەخەبەرین و ڕۆژیش تا درانگانێك خەوتوین، شەرع دانیشتنی پاش نوێژی شەوان ونوستنی پاش نوێژی بەیانی بەناپەسەند داناوە مەگەر بۆ زانست ودینداری وكاری پێویست نەبێ كە چی ئێمە باكمان نیەو بەخەیاڵیشمان دانایە، هەموی بەجارێ بوەتە چاو لێكەری و شەوو ڕۆژمان پێچەوانە كردۆتەوە، كاراساتە پڕمەترسیە كەو قوربانیە هەرە گەورەكەی ئەم دیاردەیەش منداڵانن كەئاوانیش وەكو گەوران هەمان شتیان توش هاتوە كە ماوەی پێویستی نوستنی منداڵ زۆر زیاترە لەگەورە،بۆیە هەم لەڕوی تەندروستی وگەشەوە هەمیش لەڕوی خوێندن وئامادەگی لەقوتابخانە لەكاتی خۆی دوادەكەوێ گەر لەكاتی خۆشی لەقوتابخانە ئامادەبێ بەڵام بەگێژی خەواڵۆكی لەماڵ دەردەچێ مێشكی هیچ شتێ لەمامۆستا وەرناگرێ، لەڕوی زانستی پزیشكیشەوە ئەمە سەلمێندراوە كە نەنوستنی شەوان تا درەنگانێك مرۆڤ توشی زیانی زۆر گەورەی تەندروستی دێ وە زۆربەی نەخۆشیە گەورەو سەخت ودژوارەكان لەوكاتەن كە درەنگانێكی شەوەو پێویستە مرۆڤ لەوكاتە نوستبێ كەچی ئەو بەخەبەرە گەرمایی لاشەو بەهێزبونی تەزوی كارەبایی لەجەستەو هیلاكبونی مێشك وگرژبونی دەمارو ماسولكە ئەمانەو چەندانی تری هۆكارن بەتوشبونی نەخۆشیە گەورەو دژوارەكان،هەمومان ئەزانین كەسودی خەوی شەوان بەتایبەتیش سەرەتای شاون بەڕۆژ قەرەبو ناكرێتەوە گەر بەدرێژایی ڕۆژ بخەوین ناكاتە دوسێ كاتژمێری شەو،ئێمە زۆر جار فێڵ لەخۆ ئەكەین وخۆمان بەوە فریوەدەین كەئەڵێین دەی ڕۆژ قەرەبوی دەكەینەوە یانیش دەڵێین دەی ماخۆ هەر ئێمە وانین تەواوی خەڵك ئاوائەكات وبۆتە مۆدێل بەڵام هەمووشمان هەست بەو مەترسیە دەكەین،زۆر جاریش شتەكە خراپتر دەكەین جگە لەوەی درەنگ دەخەوین،كەدەش خەوین نازانین چۆن بخەوین بەبێ بەرنامەیی دەخەوین،هەیە هیتفۆنی هەرلەناو گوێدایە تابەیانی هەیانە بەدەم فلیمی دۆبلاژكراوەوە دەكەوێ هەیانە لەسەر لاپتۆپ وئایپاد خەوی لێ كەوتوە،یانیش جلوبەرگی خەوی یاخود نوێنەكانی یاخود شوێنی خەوی تەدروست نیە،بۆیە بەتەواوی بێ بەش دەبێ لەخەوی پێویست وتەندروست هەرلەبەر ئەمەیە بەردەوام هەست بەماندوبویی و شڵەژایی دەرونی دەكاو هاوسەنگی جەستەیی لەكیسەچێ وخۆی پێ زەبت وكۆنتڕۆڵ ناكرێ لەهیچ كارێكدا،خۆمان لەهەناسەی پڕ تەندروستی بەیانی بێبەشەكەین كەخوا سوێندی پێ خواردوە،وەئەم تیشكە پڕسودەی ڕۆژ لەكاتی دەركەوتنی كەچەندین سودی تەندروستی تێدایەبەتایبەت ڤیتامین دی كەسەدا هەشتای ئەم ڤیتامینە دابین دەكا،پسپۆرو شارەزایانی گەشەو تەندروستی مرۆڤ جەخت لەوەدەكەنەوە كە لەدوحاڵەت زۆر گرینگە مرۆڤ بێداربێ ونوستو نەبێ لەكاتی خۆر هەڵاتن و ئاوابوندا كەپێویستە لەم دوحاڵەتەدا مرۆڤ لەجوڵەدابێ نەك نوستو،بۆیە زۆر زەرورە ئاوڕێكی جدی لەم دیاردەیە بدرێتەوە دایكو باوكان،پزیشكان، پەروەردشیاران خەمخۆران ئیش لەسەر نەهێشتنی یاخود كەم كردنەوەی ئەم دیاردیە بكەن.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو