گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆی خولەکانی ئەوروپا

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆی خولەکانی ئەوروپا

زاری کرمانجی:
پرێمەرلیگ، بۆندزلیگا و لیگا وەن دەستیانپێکردوەتەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمەڵێک یاریی دیکە بەڕێوەدەچن.
 لەگرنگترین یارییەکانی دوێنێ، لیڤەرپووڵ لەگەڵ فولهام یەکسانبوو، تۆتنهام گۆڵبارانی ساوسهامتنی کرد و پاریس سانجێرمان بە 5 گۆڵی بێ بەرانبەر لە کلێرمۆن فووت ـی بردەوە.

یارییەکان درێژەیان دەبێت ئەمد لەپرێمەرلیگ، کاتژمێر 4ـی ئێوارە  مانچێستەر یوناتید میوانداری بڕایتۆن دەکات و برینتفۆڕ و لیستەر سیتی لەکینگ پاوەر ستادیۆم بەیەک دەگەن. 
کاتژمێر 6:30 ـی ئێوارە مانچێستەر سیتی هەڵگری نازناو دەبێتە میوانی وێستهام یونایتد.
بارسێلۆناش یاریی هەیە.
لەجامی خوان گامبەر، بارسێلۆنا پێشوازی لە یانەی پوماس ـی مێکسیکی دەکات.