گرنگی ئەزموونەكان لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن

گرنگی ئەزموونەكان لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن

بەرێوەبەری گشتی چاڵاكی وەرزش و هونەرماستەر لە كارگێری پەروەردەیی

فەیلەسوف و نووسەری ئینگلیزی فرانسیس بیكون دەڵێ" تاقیكردنەوە باشترین سەلماندنە".
بێگومان لەو رۆژانە دا تاقیكردنەوەكانی وەرزی لە قوتابخانەكان ئەنجام دەدرێن لە قۆناغەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی، تاقیكردنەوەكان گرنگی و بایەخی گەورەی فێركردنن، چونكە لە تاقیكردنەوەكان دەردەكەوێت قوتابییە خۆشەویستەكانمان چەند فێربوونە و چەند سوودیان بینیوە لە رۆژانەی خوێندن و ئەرك و قوتابخانەدا، كە تەنها چارەنووسی قوتابی ناگرێتەوە لە دەرچوون و دەرنەچوون، چونكە ئامانج و مەبەست لە تاقیكردنەوەكان هەر تەنها دەرچوون و دەرنەچوون نەبێت، بەڵكو زانینی ئاست و توانای قوتابی دەردەخات كە چەند فێربووە لە رۆژانەی قوتابخانە دا، لە هەمان كات دا تاقیكردنەوەكان دەبنە ئامراز و هۆكارێكی گرنگی فێركردن. هەر ئەوەش هەڵسەنگاندن بۆ قوتابی دەردەخات، چونكە تاقیكردنەوەكان دەرخەری توانای راستەقینەی قوتابین، بۆیە من لەم ووتارەدا نامەوێ باسی ئامادەكارییەكانی قوتابی بكەم یان ئامادەكارییەكانی خێزان لە تاقیكردنەوەكان، بەڵكو گرنگی تاقیكردنەوەكان و رۆڵی كارگێڕی قوتابخانە و مامۆستایان باس دەكەم لە رۆژانی تاقیكردنەوەكان، كەوا مامۆستایان ودەستەی كارگێڕی تاقیكردنەوەكان وا بناسێنن بۆ قوتابییان كەوا مەبەستی پاشە رۆژ و چارەنووسی قوتابی نەبێت لە بەدەستهێنانی نمرەی زۆر یان كەم، بەڵكو تاقیكردنەوە قۆناغێك بێت لە قۆناغەكانی ژیانی فێركاری، قوتابی نابێ لێ بترسێ دوو دڵ و راڕا بێت، بەڵكو مامۆستایان قوتابیان رابهێنن لە سەر ئەوەی تاقیكردنەوەكان بریتییە لە هەڵسەنگاندن وپێوانەكردنی توانای قوتابییەكانمانە لەو بابەتە و وانانەی لە رۆژانی رابردوو خوێندوویانە، بزانن ئاست و توانایان چەندە و چەند قازانج و سوودیان بینیووە، بۆیە گرنگە كارگێڕی قوتابخانەكان و مامۆستایان ترس و دڵە راوكێ قوتابییان لە تاقیكردنەوەكان بشكێنن و تاقیكردنەوەكان بەردەوام دێوە زەمەی بەردەم بیركردنەوەی قوتابییان نەبن، كەواتە لێرەدا هەم دەكرێ مامۆستایانی بەرێز بەدوای پرسیاری ئاڵۆز وقورس نەگەڕێن، هەمیش رۆڵی مامۆستایەتی پێشەنگ ببینن و مەبەست و ئامانج لە تاقیكردنەوەكان بۆ قوتابیان روون بكەنەوە، كە تەنها هێنانی نمرەی بەرز نییە، بەڵكو دەرخەری ئاست و زیرەكی و تواناكانتانە، لێرەدا قوتابیانیش هەم بیر لە گزی و هەوڵی نابەجێ ناكەنەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز، هەمیش لە رۆژانە زیاتر هەوڵ دەدەن ئەركەكان ئامادە بكەن و تاقیكردنەوەكان نابنە مایەی ترس و نیگەرانی لای قوتابیان، بەڵكو بەئیرادە و متمانە بەخۆبوو خۆیان باشتر ئامادە دەكەن، چونكە تاقیكردنەوەكان دەبێتە دەرخەری ئاست و تواناكان، نەك هێنانی نمرەی بەرز.

زۆرترین بینراو