گرنگی باخچە بۆ منداڵ

بەكر كاكۆ

زۆر جار سەرنج دان لە تیڤیەكان و بەرنامەكانیان مرۆڤ زۆر شتی بۆ روون دەبێتەوە تاوەكو هەڵوێستەی لەسەر بكات ، ماوەیەكە بەرنامەیەكی منداڵان هەیە لەكەناڵێك ،گوایە گرنگی بە تواناو ڕۆشنبیركردنی منداڵان دەدات،ڕاستە منداڵان بەزەحمەت وماندووبونێكی زۆری مامۆستایان،بەتایبەتیش مامۆستایانی باخچەی منداڵان فێرە پیت و وشەو رستەی تەواو و سرودە نیشتمانییەكان دەبن،بەڵام ئەوەی من تێبینی دەكەم ،ئەومنداڵە سەراپای گووتنی سردوەكەی بەهەڵە دەڵێ،كاتێك پێشكەشكارەكە داوای گووتنی سرودێكی لێ‌ دەكات ،ئەویش گوایە سرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب دەڵێت،بۆیە لێرەدا من خەتا لە منداڵەكە ناگرم،زۆریش بوێروبەجورئەتە،بەڵام ئەوە باخچەكانی ئێمەن كە تاكو ئێستاش نەتوانراوە وەك پێویست گرنگی زیاتر بە مامۆستای پسپۆڕ بدرێت لە بورای سرودو مۆزیك ،بۆیەپێویستە هەموو باخچەیەك مامۆستای پسپۆڕی سرودومۆسیقای بۆدابین بكرێت بۆئەوەی قوتابییان بە تەواوی فێربكرێن لەرووی وشەو ئاوازەوە،نەك تەنها لەكۆڵ خۆكردنەوەبێت و بڵێن دەی خۆ گرنگ نییە لە باخچە مامۆستای پسپۆڕ بۆ مۆزیك و سروود هەبێت.
بۆیە ئەگەر مەبەستمانە و بمانەوێت چاكسازی پەروەردەیی بكەین ئەوا دەبێ لە باخچەی منداڵانەوە دەست پێ بكەین، چونكە ئەوێ‌ بناغەێكی گرنگ بۆ درووستكردنی كەسایەتی منداڵ و راهاتنی لەسەر هەندێ‌ شتی سەرەتایی بۆ قۆناغەكانی تری خوێندن، لێرە دەمەوێت باسی ئەو پرسیارو چاوپێكەوتنە بكەم كە لەگەڵ سەرۆكی كۆچكردوی فەڕەنسا،(فەرنسۆ میتران)،لەچاوپێكەوتنێكدا لێیان پرسی چۆن وڵات پێشدەكەوێت؟،ئەویش گووتی: ئەگەر بمانەوێ وڵاتێكی پێشكەوتوو و پەروەردەیەكی تەندروستمان هەبێت،دەبێ لەباخچەی منداڵانەوە دەست پێ بكەین.
بۆیە ئەوەی من دەیبینم بەداخەوە دەتوانم بڵێم تاڕادەیەكی زۆر باخچەكان زۆر وێران و بێ بەرنامەیە، دەبینین باخچەكانمان ڕێژەیەكی زۆری منداڵیان تێدایە كەوا باڵەخانەكە لەچاو رێژەكە زۆر بچووكە ،هیچ جۆرە یاری و باخچەو چیمەنی وای تێدانییە كە منداڵ بتوانێت سوودی لێوەرگرێت و یاریە جۆراو جۆرەكانی تێدابكات، لە لایەكی تریشەوە سەبارەت بەمامۆستایانیش كە لە باخچەكان وانە دەڵێنەوە كەم و كوریمان هەیە، هەندێ لە مامۆستایانی باخچە ئەو زەوق وسەلیقەیان نییە لە گەڵ منداڵان،گوێ‌ بە چۆنیەتی پەروەردەكردنی منداڵەكان نادەن بەشێوەیەكی تەندروست ، لە دەروون و دونیای بەرائەتی منداڵ تێ‌ ناگەن،جاری واهەبووە،منداڵ لە یەكەم ڕۆژی چوونی بۆباخچەكان،تۆراوەوهیچی تر نەچۆتەوە بۆ باخچە ئەمەش لەبەر ئەداو خۆلێ تووڕەكردنی مامۆستایەك،منداڵەكە دڵی شكاوەو تۆراوە لە باخچە، دەبێ مامۆستایانی باخچەكان هەموویان نەرم ونیان وگفتگۆخۆش بن،نەزانن تووڕە بوون چییە، دڵیان فراوان بێت و ئارام گربن ،چونكە ئەومامەڵەكردنە لەگەڵ منداڵێكی بچووك ونەشارەزا،مامەڵەكردنیش لەگەڵ منداڵ ئاسان نییە و پشوو درێژی دەوێت ، دەبێت مامۆستایانی باخچە ئەوە بزانن، نەك تەنها وابزانێت بەئارەزووی دڵی خۆی مامەڵە لەگەڵ منداڵی باخچە بكات.
بۆیە وەزارەتی پەوەرووە دەبێ پێداچوونەوەیەك بەوباخچانە بكات و باشترین مامۆستاو شێوازی پەروەردەكردن لە باخچەكان ئامادەبكات .

زۆرترین بینراو