گرووپی گەشەپێدانی كشتوكالێ‌ كەمپینی نا بۆ فڕێدانی دەفرە بەتاڵە ژەهراوییەكان رادەگەێنێت

گرووپی گەشەپێدانی كشتوكالێ‌ كەمپینی نا بۆ فڕێدانی دەفرە بەتاڵە ژەهراوییەكان رادەگەێنێت

زاری كرمانجی: گرووپی گەشەپێدانی كشتوكاڵ، لە پێناو ژەهراوی نەبوونی سەرچاوە ئاوییەكان و خاك و پیس نەبوونی ژینگە، داوا لە جوتیاران دەكات دەست هەڵگرن لە فڕێدانی دەفرە بەتاڵە ژەهراوییەكان .
بیلال حەمەرەئوف عارف، بەرپرسی گرووپی گەشەپێدانی كشتوكاڵ، رایگەیاند " بەشێوەیەكی بەردەوام چی بە مەیداینی بێت، یان لە ڕێگای سۆشیاڵ میدیاوە بێت، مەترسی فڕێدانی دەفرە بەتاڵە ژەهراوییە كشتوكاڵیەكانمان بڵاو كردووەتەوە، هۆشیاریمان داوە بە جوتیاران و لایەنە پەیوەندی دارەكان، چونكە ئەگەر ئەم كارە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، زیان و مەترسی زۆر دەخاتە سەر ژەهراوی بوونی سەرچاوە ئاوییەكان و كێڵگە كشتوكاڵیەكان و پیسپونی ژینگە و لەناوبردنی سامانی ماسی لەناو ڕوبار و دەریاچەكان، دواتر چارەسەركردنی سەخت دەبێت".
گووتیشی " بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان و رێگەگرتن لەم دیاردەیە، كەمپینێك ڕادەگەیەنین، لە پێناو ژەهراوی نەبوونی سەرچاوە ئاوییەكان و خاك و پیس نەبونی ژینگە، داواكاریشین لە جوتیاران لە پێناو تەندروستی خۆیان و كۆمەڵگەو پاراستنی خاك و ئاو، دەست هەڵگرن لە فڕێدانی دەفرە بەتاڵە ژەهراوییەكان .

زۆرترین بینراو