گرووپێكی پێشمەرگە لە كەمپەكانی كوردانی رۆژئاوا سەری پەنابەران دەتاشێت

گرووپێكی پێشمەرگە لە كەمپەكانی كوردانی رۆژئاوا سەری پەنابەران دەتاشێت

رەمەزان هەرنی
لە سنوری قەزای بەردەرەش لە دوای هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا زیاتر لە 12 هەزار پەنابەری رۆژئاوا لە سنوری قەزای بەردەرەش نیشتە جێبوونە گرووپی پیشمەرگەی خۆبەخش سەری پەنابەران دەتاشێت.
عەدنان عەبدولوەهات, بەرپرسی گرووپی پێشمەرگە لە قەزای ئاكرێ‌ بە زاری كرمانجی گوت:" بەهۆی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ئەو زوڵم و زۆرداریەی بەرامبەر كوردانی رۆژئاوا كرا لە رۆژئاوای كوردستان كە زیاتر لە 12 هەزار كەس لە كوردانی رۆژئاوا پەنابەرن ئێستا لە كەمپەكانی باشوری كوردستان بەتایبەتی سنوری قەزای بەردەرەش نیشتەجێن، پیشتریش هەڵمەتیكی كۆكردنەوەی یارمەتیمان ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر یارمەتیمان گەیاندوتە كوردانی رۆژئاوا لەكەمپەكان و بەردەوامیش دەبین.
گوتیشی:" بە هاوكاری قەحتان حەلاق، چواردە سەرتراشمان كۆكردنەوە بردمانە ناو كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە قەزای بەردەرەش بە درێژایی رۆژ كاری سەرتاشیمان ئەنجامدا بۆ منداڵ و گەورەكان سەری هەموو كەسێكی پێویستمان تاشی، بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی خوشك و برا كوردەكانمان.

زۆرترین بینراو