گروپێکی شاخەوانی لەگەڵ گەشتی شاخەوانی کاری مووتربەکردنیش دەکەن

گروپێکی شاخەوانی لەگەڵ گەشتی شاخەوانی کاری مووتربەکردنیش دەکەن

زاری كرمانجی-رواندز:
گروپی شاخەوانی رواندز کە پێکهاتوون لەچەند کەسێک لەوانەی ئارەزووی وەرزشی شاخەوانی دەکەن، هەفتانە و مانگانە چەند گەشتێکی شاخەوانی ئەنجامدەدەن.
لەم هەفتەیەش ئەم گرووپە گەشتێکی شاخەوانیان ئەنجامدا بۆ گوندی گەرەوانی خوارووی  سنووری رواندز، هەرلەو گەشتە  هەڵمەتێکی موتربەکردنیان ئەنجامدا لەگەڵ چەند کەسێک لە دانیشتووانی گوند، چەند دارێکی  کرۆسک و هەرمێو سۆرک و فستەق و شینک، مووتربە کران، بەئامانجی پاراستنی ژینگەو زیاد کردنی بەرهەمی داری بەردار لەناو شاخاویەکان.

زۆرترین بینراو