گروپە شاخەوانییەكان دەچنە گۆمی بێكۆدیان

گروپە شاخەوانییەكان دەچنە گۆمی بێكۆدیان

گرووپی شاخەوانیی (A4S) كە بەبەشداری چەند شاخەوانێك و گروپێكی شاخەوانی دەگەنە ساردترین و دوورترین گۆمی دەڤەری باڵەكایەتی .

ئیدریس هەركی، سەرۆكی (گرووپی سەركێشی لە چوار وەرزدا(A4S)  بە زاری كرمانجی راگەیاند: " لەبەردەوامی گەشتە شاخاویەكانماندا، لەم هەفتەی رابردوودا بە بەشداری چەند شاخاوانێك و گروپێكی شاخەوانی، گەشتێكمان بۆ گۆمی (بێكۆدیان) سازكرد كە بەرزترین و جوانترین و ساردترین گۆمی كوردستان و عێڕاق دادەنرێت و بەرزی لەئاست دەریاوە 3 هەزار و 150 مەترە".

گووتیشی "دوای پشودان و مانەوەمان لەم شوێنە ساردو دڵڕەفێنە، لەلایەن گروپی ئاسۆس، تابلۆیەكی سەرەنج راكێش لە شوێنەكە هەڵواسراو گەشتەكەشمان بەسەركەووتوانە بەكۆتا هێنا.

گۆمی بێكۆدیان، لە زنجیرە چیای قەندیل لەدەڤەری باڵەكایەتی هەڵكەوتووەو، ئەم شوێنە ساڵانە لە وەرزی هاوینیشدا بەفری لێ نابڕێت و ساڵانە چەندین گروپی شاخەوانی و خەڵكی ئاسایی سەردانی دەكەن، بەڵام هۆی سەختی شوێنەكەوە، هەموو كەسێك ناتوانێت بەشوێنەكە بگات.

زۆرترین بینراو