گرژی و ئالۆزییەكانی ناوچە كوردستانییەكان بۆ خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر دەگەڕێتەوە

گرژی و ئالۆزییەكانی ناوچە كوردستانییەكان بۆ خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر دەگەڕێتەوە

بەرپرسی لقی 26ی گوڵان لە دەڤەری باڵەكایەتی رایگەیاند، ئەو گرژی و ئالۆزییانەی كە لە ناوچە كوردستانییەكان دروست بوونە، بۆ خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر دەگەڕێتەوە.
حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵان لە دەڤەری باڵەكایەتی لە دیدارێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی كە دوو شەممەی داهاتوو بڵاودەبێتەوە، دەڵێ، ئەو گرژی و ئالۆزییانەی كە لە ناوچە كوردستانییەكان دروست بوونە، بۆ خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر دەگەڕێتەوە، پێشتر ناوچە كوردستانییەكان هیچ كێشەیەكیان نەبوو و خەڵكی ئەو ناوچانە هەستیان بە ئارامی دەكرد، بەڵام دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بەردەوام كێشە و ئالۆزی لەو ناوچانە روودەدەن و خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە و دەربەدەر دەبن.
بەرپرسی لقی 26ی گوڵان دەشڵێ:" دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی نامەیەكی بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان نارد خەڵكی ئەو ناوچانە دووبارە ئۆمێدێكی دیكەیان بۆ پەیدابووەوە، چونكە UN كاردانەوە و وەڵامێكی زۆر باشی هەبوو و ئۆمێد دەكەین پاش پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم ئەو كێشانە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكرێن.

زۆرترین بینراو