گریزمان داواكەی بەرشە رەت دەكاتەوە

گریزمان داواكەی بەرشە رەت دەكاتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: گومان لەوەدا نییە گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر لە هاوینی داهاتوو بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئامانجێكی سەرەكی دەبێت، بۆیە بەهۆی خراپی باری دارایی یانە كەتەلۆنییەكە, چاوەڕێ دەكرێ چەند یاریزانێك ببنە قوربانی بۆ ئەوەی ئەو كارە ئەنجام بدرێت.
تۆڕی هەواڵی espn لەم بارەیەوە بڵاویكردۆتەوە ئەنتوان گریزمان هێرشبەری فەڕەنسی یانەكە, یەكێكە لەو ناوانەی باسی لێوەكراوە بۆ ئەوەی لە گەڕاندنەوەی نێیمار بەكار بهێنرێت و بخرێتە نێو ڕیكەوتنێك لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان، بەڵام ئەوەی راستیە ئەو كارە قوڕسە ئەنجام بدرێت, لەبەر ئەوەی گریزمان نایەوێ بەهیچ شێوەیەك ئیسپانیا جێ بهێڵێت، كە تێیدا خێزان و منداڵەكانی ئاسوودەن و نایانەوێ شوێنیان بگۆڕن و بۆ وڵاتێكی دیكە بڕۆن، هەتا ئەگەر فەڕەنساش بێت، هەروەها گریزمان پێی وایە خۆی دەبێتە بەشێك لە داهاتووی بەرشەلۆنە لەبەر ئەوەی مێسی و سوارێز تەمەنیان گەیشتۆتە 33 ساڵ و لە وازهێنان نزیك بوونەتەوە، بۆیە یاریزانە فەڕنسییەكە بەڕۆیشتن رازی نییە.
جێی ئاماژەیە، گریزمان لەگەڵ پەیوەندی كردنی بە یانەی بەرشەلۆنە لە 37 یاری لەگەڵ یانەكە 14 گۆڵی تۆمار كردووەو 4 ئاسیستیشی هەیە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو