گرێبەستی سوڵتان نوێكرایەوە

گرێبەستی سوڵتان نوێكرایەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی میلان بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری یانەكەی تاوەكو ساڵێكی دیكە نوێكردەوە.
میلان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند تا هاوینی 2021 گرێبەستی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری وەرزشی و بەڕێوەبەری جێبەجێكارو یاریزانەكە خۆی لە بارەگای یانەكە نوێكرایەوەو وەرزی داهاتوو زلاتان بە درێسی ژمارە 11 سەركردایەتی هێڵی پێشەوەی رۆسۆنێری دەكات.
ئیبرا لە 18 یاری وەرزی رابردووی سێریا ئەی دا 10 گۆڵی تۆماركرد، لە گرێبەستی نوێیدا لەگەڵ یانە لۆمباردییەكە 7 ملیۆن یۆرۆ وەك مووچەی ساڵانە وەردەگرێت.
ماوەیەكی زۆرە گفتوگۆی هەردوولا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكە بەردەوامە، بەڵام لە كۆتاییدا رێككەوتن كرا و هەفتەی داهاتوو ئیبرا لەگەڵ یانەكە دەست بە مەشق و راهێنان دەكات بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ وەرزی داهاتوو.

بیروڕا

زۆرترین بینراو