گرێبەستی كارمەندانی كارەبا نوێدەكرێتەوە

گرێبەستی كارمەندانی كارەبا نوێدەكرێتەوە

زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبایی سۆران، دەستی كردووە بە نوێكردنەوەی گرێبەستی 111 كارمەندی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان.
فەیسەل حوسێن بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبایی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت " لەئێستادا دەستمان كردووە بە نوێكردنەوەی گرێبەستی (111) كارمەندی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كە هەرچوار قەزاكانی سنوورەكەمان دەگرێتەوە".
گووتیشی " بۆ پڕكردنەوەی كەم و كۆڕی میلاك ئەم كارمەندانەمان بە شێوەیەی گرێبەست دامەزراندوون و ساڵانە گرێبەستەكانیان نوێدەكرێتەوە.

زۆرترین بینراو