گرێبەستی یاریزان چۆن ئەنجام دەدرێت ؟

گرێبەستی یاریزان چۆن ئەنجام دەدرێت ؟

ئەو پرسیارەی زۆر دەكرێت هەمیشە بەتایبەت لەكاتی گواستنەوەی یاریزاناندا ئەوەیە یاریزان چەند پارە وەردەگرێت لەكاتی فرۆشتنیدا و چۆن گرێبەستەكان ئەنجام دەدرێن؟
هەوڵ دەدەم بەچەند خاڵێك بۆتان روندەكەمەوە.
بۆ ئەوەی باشتریش تێ بگەن، نمونەكە بە گریزمان دەەێنمەوە كە بەم دوایە چوەتە بەرشەلۆنەوە.
یەكەم:
هەر یاریزانێك كە دەروات بۆ یانەیەكی تر بڕێك پارەی بۆ دیاریكراوە وەك دیاری پێی دەدرێت، ەەتا یاریزانەكە گەورەتر بێت و بەناوبانگ تر بێت تەبعان پارەكە زیاترە، ئەم پارەیەش یانەی دووەم دەیدات كە دەیكڕێت.
بۆ نمونە گریزمان لە ئەتلەتیكۆمەدریدەوە چوەتە بەرشەلۆنەوە، بەرشەلۆنە بە گریزمان دەڵێت ئەگەر رازی بیت پێشەكی یەكسەر 5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئەمە ەەر وەك دەم چەوركردن و شیرینی وایە.
دووەم:
یەكێك لە بەندەكانی گرێبەستی نێوان یانە و یاریزان بریتیە لە بەندی متمانە ، بەندی متمانە چییە
بۆ نمونە كاتێك بەرشەلۆنە بۆندی لەگەڵ گریزمان ئیمزاكرد بۆ پێنج وەرز، بەرشەلۆنە بە گریزمانی وتوە ئەگەر پێنج وەرزەكە لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە بۆ هەر ساڵێك یەك ملیۆن یۆرۆ وەردەگریت، واتە كاتێك ساڵی 2024 دێت، بەرشەلۆنە پێنج ملیۆن یۆرۆی تر دەدات بە گریزمان حەقی ئەوەی ەەر پێنج ساڵەكە ماوەتەوە.
جا ئەگەر بیرتان بێت نەیمار كاتێك چوە پاریس سانجێرمانەوە شكاتی لە بەرشەلۆنە كرد لەسەر ئەوەی كە برێك پارەیان لایە نەیانداوەتێ، بەڵام دواتر بەرشەلۆنە براوە بوو چونكە بەندەكە دەڵێت ئەگەر مایتەوە تا كۆتایی گرێبەستەكەت ئینجا پارەكە وەردەگریت بەڵام نەیمار زوتر رۆیشت و پێش كۆتایی ەاتنی گرێبەستەكەی رۆیشت بۆیە بەرشەلۆنەش پارەكەی پێ نەدا.
سێیەم:
ئەگەر یاریزانێك بە 100 ملیۆن یۆرۆ فرۆشرا ئایا هیچ وەر دەگرێت؟ وەڵامەكەی نەخێرە بۆ لەسەدا 99ی گرێبەستەكان، واتە ئێستا گریزمان كە چوەتە بەرشەلۆنەوە بە 120 ملیۆن یۆرۆ ەیچ وەرناگرێت و سەرجەمی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید دەبێت.
بەڵام یەك حاڵەتی تر هەیە، بۆ نمونە یاریزانێك بە بەلاش (بەخۆرایی) دەچێتە یانەیەكی ترەوە، بۆ نمونە ئیبراهیمۆڤیچ بە خۆرایی چوە مانچستەر یونایتدەوە، بە مانچستەر دەڵێت ئەگەر ئێوە منتان فرۆشت بە 20 ملیۆن یۆرۆ ، منیش حەقی خۆم دەوێت كە دوو ملیۆن یۆرۆیە، یان نمونەیەكی تر ، بالۆتێللی بە خۆرایی دەچێتە میلانەوە، بە میلان دەڵێت ئەگەر منتان فرۆشت دواتر بە 10 ملیۆن یۆرۆ ، حەقی خۆمم دەوێت چونكە من بەخۆرایی ەاتوم و دواتر پارەم بۆ ئێوە كردوە.
چوارەم:
ئەی یاریزان چی قازانج دەكات لەم گواستنەوەیەیدا؟
ئەمەش پرسیارێكی جوانە، تەبعان قازانجی یەكەمی موچەیە ، زۆربەی ئەو یاریزانانەی دەچنە یانەیەكی تر موچەی زیاتر وەردەگرن، بەڵام ەەندێكیش ەەیە لە پێناو خەونەكەی ، بەموچەی كەمتریش رازی دەبێت وەك ئەوەی گریزمان كە ئەوەی وەری دەگرێت ئێستا لە بەرشەلۆنە كەمترە لە ئەتلەتیكۆمەدرید بەڵام خەونی ئەوەیە نازناوی چامپیۆنزلیگ و زۆر شتی تر بەدەست بەێنێت بۆیە چوەتە ئەو یانەیەوە بە موچەیەكی كەمتر.
سپۆنسەر یەكێكی ترە لەو شتانەی یاریزان قازانجی تیا دەكات، بۆ نمونە كۆتینیۆ كۆمپانیای نایك سپۆنسەری بوو لە لیڤەرپوڵ لەوانەیە ساڵانە 5 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتبێت ، بەلام كە چوە بەرشەلۆنە چونكە یانەیەكی گەورەتر و بەناوبانگترە لەوانەیە 8 ملیۆن یۆرۆ سپۆنسەری بێت، لەوانەیە لە بایرن كەمتر یان زیاتر بێت، سپۆنسەر بە پێی یاریزانەكە و گەورەیی یانەكە دەگۆرێت.
شتێكی تر ، بۆ نمونە ئەگەر گریزمان لەگەڵ ئەتلەتیكۆمەدرید ببێتە گۆڵكاری خولی ئیسپانیا لەوانەیە ئەتلەتیكۆمەدرید 2 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی بكات چونكە باری دارایی مەحدودە بەڵام بەرشەلۆنە 5 ملیۆن یۆرۆی پێدەدات، پاریس 8 ملیۆن یۆرۆی پێدەدات، واتە پاداشتەكانیش دەگۆرێت.
یان تۆپی ئاڵتون ئەگەر لەگەڵ ئەتلەتیكۆمەدرید تۆپی ئاڵتون بەدەست بەێنێت لەوانەیە 3 ملیۆن یۆرۆ پاداشت بكرێت بەڵام لە بەرشەلۆنە 8 ملیۆن لە پاریس و مان سیتی 10 ملیۆن پاداشت دەكرێت.
ئەمانە قازانجەكانی یاریزانن لەگواستنەوەدا، لەگەڵ ئەو چەند خاڵەی سەرەتا باسم كرد.
تێبینی:
ئەمەی بۆم كردون بەدواداچونێكی بچوك بوو لەسەر چۆنێتی ئەنجامدانی گرێبەست و سەرچاوەكانیشم چەند رۆژنامەیەكی ئیسپانی و رۆژنامەنوسێكی عەرەبی و ئینگلیزی بون، جگە لە ەەندێ زانیاری تایبەتی خۆم.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو