گه‌ر ده‌ته‌وێت كچێكى شيك و مودێرن ده‌ركه‌ويت  ئه‌م ره‌فتارانه‌ جێبه‌جێ بكه‌

گه‌ر ده‌ته‌وێت كچێكى شيك و مودێرن ده‌ركه‌ويت  ئه‌م ره‌فتارانه‌ جێبه‌جێ بكه‌

 

ئا: هۆژين شه‌وكه‌ت

ده‌ركه‌وتنت به‌ شێوه‌يه‌كى مودێرن و سه‌رنجراكێش هه‌موو كاتێك په‌يوه‌ندى به‌ جل و به‌رگه‌وه‌ نييه‌، به‌ڵكو ره‌فتار و شێوازى دانيشتن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سى به‌رامبه‌ر وه‌ك خانمێك رۆڵ ده‌بينێت ، گه‌ر ده‌ته‌وێت وابيت ئه‌م رێنماييانه‌ جێبه‌جێ بكه‌:

  1. كاتێك له‌ شوێنه‌ گشتييه‌كان داده‌نيشيت زۆر پاڵ مه‌ده‌ره‌وه‌ به‌ كورسييه‌كه‌ و سك ده‌رپه‌رێنيت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌ رێكى دانيشيت و نێوانى خۆت و مێزه‌كه‌ت له‌به‌رچاو بگره‌.
  2. هه‌وڵبده‌ بزانيت شێوازى گونجاوى ماكياژ بۆ تۆ چييه‌ به‌ پێى شێواز، شوێن و جل و به‌رگه‌كه‌ت بيگۆڕه‌، ناكرێت بۆ هه‌موو شوێنێك يه‌ك جۆره‌ ماكياژ بكه‌يت.
  3. مه‌رج نييه‌ ته‌نها له‌ ده‌ره‌وه‌ كرنگى به‌ خۆت بده‌يت له‌ ماڵه‌وه‌ش هه‌ميشه‌ گرنگى به‌ خۆت بده‌ و رێك به‌، كاتێك ميوانت دێت به‌ جلێكى تايبه‌ته‌وه‌ پێشوازى لێ بكه‌ و بونت خۆش بكه‌.
  4. له‌ شوێنه‌ گشتييه‌كان زۆر موبايل به‌كارمه‌هێنن به‌ تايبه‌ت گه‌ر كه‌سێكت له‌گه‌ڵ دا بوو، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ تێروانين بۆ تۆ بگۆڕێت هه‌وڵ بده‌ كاره‌كانت به‌ موبايل دوا بخه‌يت بۆ كاتێكى تر.
  5. شێوازى گفتۆگۆكردنت له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌رت گرنگه‌، هه‌وڵبده‌ به‌ شێوازێكى گونجاو راوێژ بكه‌يت و پێكه‌وه‌ كاره‌كانت له‌گه‌ڵ كه‌سى به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بده‌يت.
  6. هه‌وڵبده‌ له‌كاتى وه‌ستانت ده‌سته‌كانت به‌ كه‌مه‌رته‌وه‌ نه‌گريت و به‌ رێكى بوه‌ستيت.

زۆرترین بینراو