گواردیۆلا بۆ بەدەستهێنانی ئۆبامیانگ ركابەری ریال و بەرشە دەكات

گواردیۆلا بۆ بەدەستهێنانی ئۆبامیانگ ركابەری ریال و بەرشە دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاری داوە یانەكەی ئەویش بچێتە نێو ركابەری لەگەڵ ریال مەدرید و بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی ئەستێرەو گۆڵكارێكی بەتوانای پرێمەرلیگ بۆ خۆی رازی بكات.
بەگوێرەی رۆژنامەی (زە سەن) گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی بوو بە ركابەرێكی تازە بۆ یانەكانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنەو ئینتەر میلان بۆ ئەوەی بتوانێت ئیمیریك ئۆبامیانگ ی هێرشبەری ئاڕسنال بۆ خۆی رازی بكات، بەگوێرەی هەواڵەكە ئەگوێرۆی تەمەن 32 ساڵ یەك وەرزی لە گرێبەستەكەی ماوەو یانەكە پێویستی بە هێرشبەرێكی گۆڵكار هەیە، لێرەش نرخی ئۆبامیانگ بەهۆی نزیك بوونەوەی تەواوبوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئاڕسنال گونجاوەو رەنگە هەر 50 ملیۆن یۆرۆ بێت، بۆیە گواردیۆلاش دەیەوێ یاریزانەكە بۆ مان سیتی بگوازێتەوە.
جێی ئاماژەیە، پێشتر ئۆبامیانگ رایگەیاندبوو حەز دەكات درێسی ریال مەدرید بپۆشێت, بەڵام میرەنگی تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی یاریزانانەكە پێشكەش نەكردوە، لە كاتێكدا بەرشەش وەك بژاردەیەك لە ئەگەری شكستخواردن لە گواستنەوەی مارتینێز یاریزانە گابۆنییەكەی بە ئامانجی خۆی داناوە.

زۆرترین بینراو