گواردیۆلا خۆی بە شەرمەزار دەزانێ

گواردیۆلا خۆی بە شەرمەزار دەزانێ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵێكی تەلەفزیۆنی، پیپ گواردیۆلا راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند ئەو بەرامبەر بەو كردە رەگەزپەرستییانەی بەرامبەر رەشپێستەكان لە جیهان دەكرێت هەست بە شەرمەزاری دەكات.
دوای بردنەوە گەورەكەی یانەی مانچستەر سیتی بەرامبەر ئارسناڵ بەئەنجامی 3-0 گواردیۆلا مانچێستەر سیتی بە كەناڵی سكای سپۆرتسی گووت" ئەوەی بەرامبەر رەشپێستەكان ئەنجامدراوە نەك هەر لە ئەمەریكا بەڵكو لە هەموو جیهان وام لێدەكات هەست بە شەرمەزارییەكی زۆر بكەم، چۆن دەبێت مرۆڤە سپی پێستەكان تەنها لەبەر ئەوەی بەرەنگێكی جیاواز لەگەڵ رەشپێستەكان لەدایك بوون هەست بكەن كە ئەوان باشترن و جیاوازترن، پێوستە سپی پێستەكان داوای لێبوردن بكەن لەسەر ئەوەی 400 ساڵە هەڵە بەرامبەر رەشپێستەكان دەكەن، ئەوە شەرمەزارییەكی گەورەیە.
جێی ئاماژەیە، لە یاری مانچستەر سیتی و ئاڕسناڵ یاریزانان وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر رەگەزپەرستی یاریزانانی هەردوو یانەكە بە درێسێك یارییان كرد كە رستەی (ژیانی رەشەكان گرنكە) ی لەسەر نووسرابوو.

زۆرترین بینراو