گواردیۆلا: لە بەرشەلۆنە بە سیلڤا سەرسام بووم

گواردیۆلا: لە بەرشەلۆنە بە سیلڤا سەرسام بووم

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: پیپ گواردیۆلای را‌هێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئاشكرایكرد كە ئەوكاتی راهێنەری بەرشەلۆنە بووە زۆر پێداگری كردوە لەسەر ئەوەی یاریزانێكی ئیسپانی بباتە ریزەكانیەوە، بەڵام هەوڵەكانی شكستیهێناوە.
بەرلەوەی داڤید سیلڤا روو لە ستیزنەكان بكات یەكێك بووە لەو یاریزانانەی گواردیۆلا سەرسام بووە بە تواناكانی و هەوڵی تەواوی داوە بۆ ئەوەی پەلكێشی بلوگرانای بكات، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانی شكستیهێناوە.
لەلێدوانێكیدا بۆ بۆ پێگەی (فۆر فۆر تو) پیپ دەڵێت" بیرمە ئەوكاتەی ئیمیری راهێنەری ڤالێنسیا بوو لەدوای كۆتایهاتنی یەكێك لە یارییەكانی ڤالینسیاو بەرشەلۆنە، پێی وتم سیلڤا یاریزانێكە بۆ تۆ دەبێت، بڕوام وایە بۆ بەرشەلۆنە زۆر گونجاوە"، ناوبراو نەیشاردەوە كە ئەوكات نەیتوانی بۆندی پێشكەش بكات، چونكە نرخێكی زۆر گرانی لەسەر بوو.
وەرزی 2010 ئەو ئەستێرە ئیسپانییە بەبڕی 28 ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی رووی لە ستیزنەكان كردو تائێستا چەندین نازناوی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەدەستهێناوەو كۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستەكەی تەواو دەبێت و یانەكە جێدەهێڵێت.

زۆرترین بینراو