گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

زاری كرمانجی -هەولێر : د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،له ماوه‌ی‌ رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی راگه‌یاندراوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ش به‌ پێی ئه‌و لیسته‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌ هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆکان ئاسانكاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فه‌راهه‌م دەکرێت.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستانیش دەکات كه‌ لە پێناو سەلامەتی و تەندروستیی خۆیان و خێزانەکانیان پابەندی رێنماییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.

 

زۆرترین بینراو