گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران: سزاكانی شۆفێران لە قەدەغەی هاتووچۆ ئاشكرا دەكات

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران: سزاكانی شۆفێران لە قەدەغەی هاتووچۆ ئاشكرا دەكات

زاری كرمانجی-سۆران:
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، ئاشكرای دەكات " لە قەدەغەی هاتووچۆدا بەپێی رێنماییەكان ئاسانكاری بۆ هەندێ‌ لە شۆفێران دەكرێت هاتووچۆ بكەن.
راید دلاوەر لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " سەڕایی قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ، هەندێ‌ لە ئۆتۆمبێل مۆڵەتی رێگە پێدانیان هەیە، هەروەها لەكاتی حاڵەتی نەخوزاراو بوونی نەخۆش رێگەیان پێدەرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەی سەردانی رەزو باخەكانیان دەكەن بە پێی رێنماییەكان مۆڵەتیان پێدەدرێت هاتووچۆ بكەن، بەشێوەیەكی گشتی لە قەدەغەی ئێستادا خەڵك تا راددەیەكی باش پابەندە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی سەرپێژی ناوە ناوە شۆفێران تووشی سزا دەبنەوە".
گووتیشی " بە بەیانی 19ی وەزارەتی ناوەخۆ كە لە مانگی 3 دەرچووە، لەكاتی قەدەغەی هاتووچۆدا هەر شۆفێرێك سەرپێچی بكات لە بڕگەی یەكەم 100 هەزار دیناری لەسەر هەژمار دەكرێت، ئەگەر دووبارەشی كردەوە پێبژاردنەكەی بۆ 300 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە، هەروەها بۆ ماوەی چەند رۆژێك دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی دادەگیرێت.

زۆرترین بینراو