گوندێکی سیدەکان کەرەنتینە کرا

گوندێکی سیدەکان کەرەنتینە کرا

زاری کرمانجی-سیدەکان: ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم, ئاماری تووش بووانی ڤایرۆسی کۆرنای بڵاو کردەوە کە لە نێویدا سێ کەسی سنووری ناحیەی سیدەکان بوون, بەو هۆیەوە گوندەکە بە گشتی کەرەنتینە کرا .

لەو بارەیەوە, کاروان فەیسەل بەڕێوەبەری بنکەی تەندرووستی سیدەکان بە زاری کرمانجی راگەیاند: بەمەبەستی رێگری کردن لە بڵاو بونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا, بە پێویستیمان زانی گوندی سمخەیلان کە ئەمڕۆ سێ حاڵەتی کۆرنای لێ تۆمار کراوە و گوندەکە بە گشتی کەرەنتینە کرا".

زیاتر گووتی" بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکان هەموو رێکارە پێویستەکان دەگرینەبەر و ئێستەش رێگەی گوندەکە بە تەواوی داخراون و ئەوەی پێویست بێ بۆ گوندی سمخەیلان دابینی دەکەین".
گووتیشی" سێ کەسی تووش بووی سیدەکان پێکهاتوون لە دایک و دوو مناڵانی کەتەمەنی مناڵەکانیش یەک ساڵان و دوو ساڵانە و بەشداری پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کاریزانی هەولێریان کردوە ".

زۆرترین بینراو