گوندەکانی دەشتی هەریر بەدەرمانی دژە ڤایرۆس دەرشێندرێن

گوندەکانی دەشتی هەریر بەدەرمانی دژە ڤایرۆس دەرشێندرێن

محەمەد ئامۆکەیی_ هەریر: بەمەبەستی لەنێوبردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەرێگەی دەرمانی دژە ڤایرۆس، هەڵمەتی رشاندنی چەند گوندێک بەڕێوەچوو.
حامد کاکەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، بەزاری کرمانجی راگەیاند" بەهاوکاری بنکەی بەرگری شارستانی هەستاین بەرشاندنی ژمارەیەک گوندی سنووری هەریر، بەمەبەستی رێگری کردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا."
ئەوەشی گووت" هەوڵ دە دەین لە رۆژانی داهاتوو زۆربەی گوندەکان بەو دەرمانە دژە ڤایرۆسە بڕشێنین سوپاسی خەڵکی دڤەرەکەشمان دەکەین کە پابەندی رێنمایەکان بونە."

زۆرترین بینراو