گوێز پەستانی خوێن هاوسەنگ دەكات

گوێز پەستانی خوێن هاوسەنگ دەكات

محەمەد مەحموود
زانایان ئاشكرای دەكەن خواردنی گوێز مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزی و نزمی پەستانی خوێن دەپارێزیت.
توێژینەوەیەك لە زانكۆی پەنسلڤانیا لەسەر ٤٥ كەس كە تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٥ ساڵیدا بووە ئەنجامدراوە و تێیدا بەشداربووەكان بەسەر سێ گروپدا دابەشكراون بۆ ماوەی ٦ هەفتە بەردەوام چاودێرییان كردوون.
گروپی یەكەم بە ڕێژەیەكی زۆر گوێزیان لە ژەمە خۆراكیەكاندا خواردووە، گروپی دووەم ترشە چەورییەكان لە ژەمە خۆراكیەكانیاندا هەبووە ، گروپی سێهەم گوێز و ترشە چەورییەكانیان خواردووە و لە كۆتایی توێژینەوەكەدا دەركەوتووە كە گروپی یەكەم ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمتربووە و ئاستی پەستانی خوێنیان ئاسایی بووە. زانایان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن بۆ پارێزگاری لە ڕێژەی پەستانی خوێنیان ڕۆژانە گوێزبخۆن.

زۆرترین بینراو