گۆران سەمەد لەنێو گێژاوی ژیاندا بڵاو دەکاتەوە

گۆران سەمەد لەنێو گێژاوی ژیاندا بڵاو دەکاتەوە

 

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی:   گۆران سەمەد، گەنجێکی دانیشتوی قەزای سۆرانە، یەکێکە لەو قەڵەم بەدەستانەی لەم چەند ساڵانەی دوای دا توانیویەتی لە رێگەی نووسینی چیرۆکەوە واقیعی کۆمەڵگەی کوردی بخاتەوە ڕوو، لەبارەی بەچاپ گەیاندنی نوێترین بەرهەمی، گۆران سەمەد، بە زاری کرمانجی راگەیاند" یٔەم کتێبە دووەم کۆمەڵە چیرۆکی منە، ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی دەکاتەوە، کتێبەکە لە نۆ چیرۆک پێکھاتووە، ھەر یەکەیان بە شێواز و ناوەڕۆکی جیاواز نووسراوە و سەربەخۆن، کە گوزارشتە لەو گێژاوەی ژیان. "

 لەبارەی یٔەرکی لە چاپدانی گێژاوی ژیان گۆران سەمەد، دەڵێ: جێگای ڕێزە لەم دۆخە خراپەدا کەسانێک ھەن یٔەدەب بە پێویستییەکی ھەمیشەیی دەزان و نایەنەوێ یٔەم ژانرە زیندووە پاشەکش بکات، بۆیە بە پێویستی دەزانم سوپاسی زوبێر جۆڵا بکەم، کە سپۆنسەری چاپەکەی کردووە.

زۆرترین بینراو