گۆشتیش كۆلیستڕۆل كەم دەكاتەوە

گۆشتیش كۆلیستڕۆل كەم دەكاتەوە

 

لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە كە باشترین سیستەمی خۆراكی تەندروست بۆ كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیستڕۆل لەناو خوێندا، بریتییە لە گۆشتی مانگای بێ چەوری.
بە پێی لێكۆڵینەوەكە ڕۆژانە خواردنی پارچەیەكی 100 تا 150 گرامی، یان زیاتر لە گۆشتی مانگای بێ چەوری، دەكرێت یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیستڕۆل بدات، نەك زیادكردنی رێژەكەی، كە پێشتر ڕاگەیاندرابوو.
هەروەها خواردنی گۆشتی مانگای بێ چەوری بەبێ بەكارهێنانی ماددەی چەوری لەگەڵ پابەندبوون بە سیستەمی خۆراكی تەندروست و دژی كۆلیستڕۆڵ، سنوورێك بۆ زیانەكان و رێژەی چەورییە تێرەكان دادەنێت.

زۆرترین بینراو