گۆمێز سوپاسی هەوادارانی كرد

گۆمێز سوپاسی هەوادارانی كرد

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: دوای ئەوەی (ئاندرێ گۆمێز)ی ناوەڕاستكاری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی لە یارییەكەی یانەی بەرامبەر یانەی تۆتنهام تووشی پێكانێكی قوورٍس بوو كە گوێزنگی پێی دەرچوو، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو پەیامێكی بۆ ئەوانە بڵاوكردەوە كە لە كاتی پێكانەكە هەواڵیان پرسیووە و نزای خێریان بۆ كردووە.
گۆمێز لە پەیامەكەی گووتی" سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم كە لێیان پرسیووم، هەموو شتێك زۆر بە ئاسایی بەڕێوە دەچێت، ئێستا من لەماڵەوەم لەگەڵ خانەوادەكەم، حەز دەكەم سوپاسی هەمووتان بكەم".

زۆرترین بینراو