گۆڕانكاری لەكاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەكرێت

گۆڕانكاری لەكاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەكرێت

وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا گۆڕانكاری لە كاتەكانی كارەبای نیشتمانی دەكرێت و 17-18 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بەهاووڵاتیان.

وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكدا دەڵێ: "پاش هەڵسەنگاندی بارودۆخی کارەبا و چۆنیەتی ئیشپێکردنی یەکەکانی وێستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا و کارۆ ئاوی لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، کە لە ئێستادا بەتێکڕا 3570 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، بەم بڕە کارەبایە و بەرەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و هەڵکشانی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 5000 مێگاوات، وەزارەتی کارەبا دەتوانێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە 17- 18 کاتژمێر کارەبا بدات بە هاووڵاتیان و 6 کاتژمێرەکەی دیکەش لە رێگەی موەلیدەی ئەهلییەوە کارەبا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت".

وەزارەتی كارەبا داوا لەهاووڵاتیان دەكات: "هاوکارمان بن لە کەمکردنەوەی زیاد بەکارهێنانی کارەبا، چونکە لە وەرزی هاوین دا بارگرانیەکی زۆر دەکەوێتە سەر وێستگە و گۆڕەرو تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا و بەهۆیەوە زۆرجار بەپێی پێویست ناتوانرێت کارەبا بگەیەنرێتە هەموو هاوبەشانی کارەبا".

زۆرترین بینراو