گۆڕانكاری لە هێزەكانی ناوەخۆ دەكرێت

گۆڕانكاری لە هێزەكانی ناوەخۆ دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران: بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی بڕیارە گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی ئیداری سۆران و هێزەكانی ناوەخۆ بكرێت.
كرمانج عیزەت قائیمقامی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " سەبارەت بە دەنگۆی گۆڕانكاری قائیمقامیەتی سۆران، تائێستا بەفەرمی هیچ بڕیارێكی فەرمیم بۆ نەهاتووە، بەڵام بەپێی زانیاریەكانم كەسێك بەناوی"هەڵگورد نەجیب" بۆ ئەوەی لە شوێنی من وەك قائیمقامی سۆران دەست بەكاربێت، بۆ ئەمەش چاوەڕوانی بڕیارەكانی سەرووی خۆمانین".
قائیمقامی سۆران، ئاماژەشی بەوەدا " گۆڕانكاری لە هەرشوێنێك بێت ئاساییەو جگەلە گۆڕانكاری لە پۆستی قائیمقامیەت، بڕیارە گۆڕانكاری لە پۆستەكانی وەزارەتی ناوەخۆ لە سنوورەكەمان بكرێت، لەگەڵ چەند دام و دەزگایەكی دیكەی حكومی".

 

زۆرترین بینراو