گۆڕانكاری لە پۆستی بەرپرسی لقی 10 دەكرێت

گۆڕانكاری لە پۆستی بەرپرسی لقی 10 دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران: بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، بڕیاردراوە گۆڕانكاری لە پۆستی بەرپرسی لقی 10 بكرێت و عەبدلواحید رواندزی وەك بەرپرسی لق دەست بەكاربێت.
 سەرچاوەیەكی بەرپرس لە لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ زاری كرمانجی هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوەو رایگەیاند " بەشێوەیەكی فەرمی فەرمانی گۆڕانكاری لە پۆستی بەرپرسی لقی 10 دەرچووەو لەماوەیەكی نزیك بەرپرسێكی نوێ‌ دەست بەكار دەبێت".
ئەوەشی ئاشكرا كرد " بڕیارە "عەبدلواحید رواندزی" وەك بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەست بەكاربێت، هەروەها هەڤاڵ "عەلی عەونی" بەرپرسی ئێستای لقی 10 دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی دیكەو بەرپرسیاریەتی لقێكی پێدەرێت.

زۆرترین بینراو