گۆڕێکی بەکۆمەلی گەرمیانیەکان دۆزرایەوە

گۆڕێکی بەکۆمەلی گەرمیانیەکان دۆزرایەوە

محەمەد ئامۆکەیی: لە بیابانەکانی باشووری عێراق، لە پارێزگای سەماوە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە سەد روفاتی منداڵ و ئافرەتی تێدایە.
رێبوار رەمەزان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان بۆ زاری کرمانجی گووتی" وه‌ك نوێنه‌ری كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی بارزان، به‌هه‌ماهه‌نگی تیمی نیشتمانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌كۆمه‌له‌كان و تیمی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و نوێنه‌ری تاقانه‌كان و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌م پرسه‌ هه‌روه‌ها به‌ یاوه‌ری پارێزگاری سه‌ماوه‌ و ئه‌ندام په‌رله‌مانانی كورد، لەپەرلەمانی عێراق، له‌ لیژنه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. له‌ بادیه‌ی شێخی بیابانی سه‌ماوه‌، ئەمڕۆ 23-7-2019 مه‌ڕاسیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌كۆمه‌له‌كان بەرێوەچوو.
رێبوار رەمەزان، ئەوەشی گووت" ئەم گۆڕە کەمتر لە سەد رووفاتی تێدایە و هەموویان ژن و منداڵن و خەڵکی گەرمیانن و بەجل و بەرگیشیانەوە دیارە وەرز ساردبووە کە زیندە بەچالکراون.

زۆرترین بینراو