گیگز: میسی بلیمەتە

گیگز: میسی بلیمەتە

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: لە وەڵامی پرسیارە كلاسیكی و باوەكە كە رووبەڕووی ڕایان گیگزی ئەفسانەی مانچستەر یونایتدیش كرایەوە سەبارەت بە دیاریكردنی باشترین لە نێوان ڕۆناڵدۆ و مێسی، وێڵزییەكەش لێزانانە وەڵامی دایەوەو گووتی" بە ڕوونی تۆزێك بە لای ڕۆناڵدۆدا ڕاگیر دەبم، چونكە ماوەی شەش ساڵ هاوشانی یاریم كردووە و بینویمە چۆن گەشەی كردووە، بەڵام مێسی بلیمەتە, یەك جار لە ژیاندا ڕوو هەڵدەكەوێت، زۆر بە سادەیی ئەوەیە كە گووتم".
ڕایان گیگزی كاپتن و سەركردەی شەیتانە سوورەكان بۆ ماوەی شەش ساڵ هاوتیمی ڕۆناڵدۆ بوو سەروەختی یاریكردنیان لە مانچستەر یونایتد كە چوار جار نازناوی خولی ئینگلیزی و جارێكیش چامپیۆنزلیگیان بردەوە.

زۆرترین بینراو