گەشتوگوزار: ساڵ بە ساڵ هاتنی گەشتیاران ڕوو لە زیادبوونە

گەشتوگوزار: ساڵ بە ساڵ هاتنی گەشتیاران ڕوو لە زیادبوونە

 

لە رۆژانی جەژندا ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێم 250 هەزاری تێپەڕاندووە
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ساڵ بە ساڵ هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم، روو لە زیادبوون دەكات و لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵیشدا، هاتنی گەشتیاران 250 هەزاری تێپەڕاندووە.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، لە بارەی هاتنی گەشتیارانەوە بۆ نێو هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بە شێوەیەكی گشتی، ئاستی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان، ساڵ لە دوای ساڵ لە رووی زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران و زیادبوونی شوێن و كوالێتی و دابینكردنی خزمەتگوزاری باشتر و هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی تر، كە پەیوەستن بە گەشتوگوزارەوە، باشتر دەبێت.

گوتیشی: تا رۆژی دووەمی جەژن 145 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان كردوەو تا رۆژی سێیەمی جەژنیش سەردانی گەشتیاران بۆ هەرێم، 150 هەزاری تێپەڕاندووە.

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەش كرد: زۆربەی گەشتیاران لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و بەشێكی دیكەشیان لە ئێران و بەشێكی كەمیشیان لە توركیاوە بۆ گەشت هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو