گەشتو گوزاری رواندز چەند كورسیەك دادەنێت و سەكۆیەكی وێنە گرتنیش دروست دەكات

گەشتو گوزاری رواندز چەند كورسیەك دادەنێت و سەكۆیەكی وێنە گرتنیش دروست دەكات

محەممەد مەحموود
بنكەی گەشتو گوزاری رواندز بۆ خزمەتی گەشتیاران و هاووڵاتیان چەند كورسیەكی دانیشتن لە شوێنە جیاوازەكانی رواندز دادەنێت و سەكۆێكی وێنەگرتنیش لەگوندی كاولۆكان دروستدەكات .
چیایی محەممەد حەسەن بەرپرسی بنكەی گەشتو گوزاری رواندز بەزاری كرمانجی راگەیاند " وەك گەشتو گوزاری رواندز بەپێویستمان زانی بۆئەوكەسانەی كە دەیانەوێت لەگوندی كاولۆكان بەرامبەر بەگەلی خەرەند وێنە بگرن بۆئەوەی شوێنێكی شیاویان هەبێت دەستمان كرد بە دروست كردنی سەكۆی كاولۆكان كەتایبەتە بە وێنەگرتن، لەگەڵ دانانی كورسی و محەجەرە و دانانی ١٩ كورسی لە سەنتەری قەزای رواندز و هەروەها سێ كورسی لە ئاكۆیان و دوو كورسیش لەهەواینە هەواری بێخاڵ.
بەرێوەبەری بنكەی گەشتو گوزاری رواندز گووتیشی " پارەی تێچووی ئەم كارانە دەملیۆن دینار بووە پارەكەش لەسەر بودجەی سەدا حەڤدەی داهاتی گەشتیاربووە كەبۆمان دیاریكراوە.

زۆرترین بینراو