گەشتو گوزاری رواندز کورسی دانیشتنی لە بێخاڵ داناوە

گەشتو گوزاری رواندز کورسی دانیشتنی لە بێخاڵ داناوە

محەمەد مەحموود

بنکەی گەشتو گوزاری رواندز وەک ئامادەکاریەک بۆ ھاتنی گەشتیاران لەڕۆژانی جەژنی رەمەزان چەند کارێک بۆهاوینە هەواری بێخاڵ دەکات .
لەم بارەیەوە چیا محەممەد بەڕێوەبەری بنکەی گەشتوگوزرای رواندز بەزاری کرمانجی راگەیاند: بۆخزمەتی گەشتیاران و کارئاسانی و ئامادەکاری بۆ پێشوازیان بنکەی گەشتو گوزاری رواندز لەهاوینەواری بێخاڵ کورسی دانیشتن و تابلۆی ژمارە پێویستەکانی دامودەزگاکانمان لە ھاوینەھەواری بێخاڵ داناوە بۆئەوەی گەشتیاران بتوانن سوودی لێ ببین.
بەڕێوەبەری بنکەی گەشتو گوزاری رواندز گوتیشی :ئامانجمانە بەباشترین شێوە خزمەتی گەشتیاران بکەین بۆ ئەوەی لەناوچە گەشتیاریەکانی سنوری رواندز گەشتیاران کاتەکانی خۆیان ببەنە سەر.

 

زۆرترین بینراو